2 کاتژمێر پێش ئێستا 195 جار خوێنراوەتەوە

فڕۆكەیەكی هیندی لە نمایشێكدا لە دوبەی تێکشکاو فڕۆکەوانەکەى گیانی لەدەستدا

پەیام 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی هیندی لە كاتی نمایشێكی فڕۆكەوانی كەوتە خوارەوە و فڕۆكەوانەكەشی گیانی لەدەست دا، وەزارەتی بەرگری هیندستانیش هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.

میدیاكانی وڵاتی ئیمارات بڵاویان كردەوە، لەمیانەی نمایشێكی فڕۆكەوانیدا لە (چالاكی دوبەی ئێرشۆو) لە شاری دوبەی ئیمارات، فڕۆكەیەكی وڵاتی هیندستان كەوتوەتە خوارەوە و بەو هۆیەشەوە فڕۆكەوانەكەی گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە "فڕۆكەكە لە جۆری "هال تاجاس" بووە و سەربە وەزارەتی بەرگریی هیندستان بووە، لەدوای كەوتنە خوارەوەشی تەواوی ئەو خەڵكەی بۆ بینینی نمایشەكە كۆ بووبوونەوە دوور خراونەتەوە و نمایشەكە كۆتایی پێ هێنراوە.

شایەتحاڵانی ڕووداوەكە ئەوەیان وتووە، كە دووكەڵی ڕەش ئاسمانی شوێنەكەی داپۆشیوە و دەنگی ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن و ئاگركوژێنەوە لە ناوچەكە بیستراوە، بەڵام بەخێرایی لە شوێنەكە دوورخراونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری هیندستان هەواڵەكەی پشتڕاست كردوەتەوە و ڕایگەیاندووە: فڕۆكەكە سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی وەزارەتی بەرگری بووە و فڕۆكەوانەكەش گیانی لەدەست داوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكەیەكی هیندی لە نمایشێكدا لە دوبەی تێکشکاو فڕۆکەوانەکەى گیانی لەدەستدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنی پرسی ئاشتی ڕەزامەندی لەسەر سەردانییكردنی زیندانیی ئیمڕاڵی نیشان دا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئەمریكا و ئەورووپاوە بەكاردەهێنرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: چاكبوونەوەی منداڵانی غـ.ەززە كاتێكی زۆری پێویستە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: سعودییەش پەیوەندییەكانى لەگەڵمان ئاساییبکاتەوە، دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەکەینەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو پشتیوانیی پڕۆژەیاسای لەسێدارەدانی دیلە فەڵەستینییەكان دەكات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیســ*ـرائیل بە پاساوی ناڕاست بۆردومانی سەر غـ*ـەز*زەی دەست پێ كردەوە

سەرەتا