2 کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

لە دوای ئاگربەستەوە ڕۆژانە دوو منداڵى غـ.ەززەیی بەهۆی پێشێلكارییەكانەوە شەهیدبوون

پەیام 

لە دوای ئاگربەستەوە بە تێكڕا ڕۆژانە دوو منداڵ بەهۆی پێشێلكارییەكانی سوپای زایۆنییەوە لە كەرتی غەززەی فەڵەستین شەهید بوون.

لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕیكاردۆ پێرێس، وتەبێژی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) ڕاگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە منداڵێك لە بۆردومانێكی سوپای زایۆنی لە خانیونس لە باشووری كەرتی غەززە كوژراوە و ڕۆژی چوارشەممەیش حەوت منداڵ لە شاری غەززە لە باكووری كەرتەكە كوژراون.

ئەو وتیشی: بە كۆی گشتییش لە دوای ئاگربەستەوە 67 منداڵ كوژراون و دەیانی دیكەیش بریندار بوون، ئەوەیش واتە بە گشتیی ڕۆژانە دوو منداڵ لە كەرتی غەززە بەهۆی هێرشەكانی سوپای ئیسڕائیلییەوە دەكوژرێن.

ڕیكاردۆ پێرێس لەو كۆنگرەیە هەفتانەدا، كە لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژنێف بەڕێوە چوو، ڕایشیگەیاند: ئەم ژمارانە تەنیا ئامارێك نین، بەڵكوو هەر منداڵێك، خێزانێك و خەونێكیان هەبوو.

ناوبراو جەختیشی لەوە كردەوە، كە دۆخێكی سەخت بۆ منداڵان دروست بووە و هیچ شوێنێكی ئەمنیان نییە و ناكرێت جیهان لە ئاسایكردنەوەی چەرمەسەرییەكانیان بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوای ئاگربەستەوە ڕۆژانە دوو منداڵى غـ.ەززەیی بەهۆی پێشێلكارییەكانەوە شەهیدبوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكەیەكی هیندی لە نمایشێكدا لە دوبەی تێکشکاو فڕۆکەوانەکەى گیانی لەدەستدا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمسیۆنە پەرلەمانییەكی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بڕیاری ناردنی شاندێكی بۆ ئیمراڵی دا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئەمریكا و ئەورووپاوە بەكاردەهێنرێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: چاكبوونەوەی منداڵانی غـ.ەززە كاتێكی زۆری پێویستە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. كۆمسیۆنی ئاشتی دەنگ لەسەر سەردانی ئۆجەلان دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: سعودییەش پەیوەندییەكانى لەگەڵمان ئاساییبکاتەوە، دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەکەینەوە

سەرەتا