2 کاتژمێر پێش ئێستا 37 جار خوێنراوەتەوە

چوار شاری غـ.ەززەی بەچڕی بۆردومان کرایەوە

پەیام 

سوپای قەوارەی زایۆنی تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەكان و ئۆپڕاسیۆنی وێرانكردنی باڵەخانە و دامەزراوەكانی لە چوار شاری كەرتی غەززە چڕ كردەوە.

سوپای زایۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە دەیان هێرشی ئاسمانی كردووەتە سەر ئەو ناوچانەی بەپێی ڕێككەوتنی ئاگربەست لەژێر كۆنترۆڵیدان لە ڕۆژهەڵاتی شارەكانی ڕەفەح و خانیونس لە باشووری كەرتەكە.

هێرشە ئاسمانییەكان بەشێك لە گەڕەكەكانی "توفاح" و "شوجاعییە"ی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززەیان لە باكووری كەرتەكە گرتووەتەوە، ئەوانیش بەپێی ڕێككەوتنی ئاگربەست لەژێر كۆنترۆڵی قەوارەی زایۆنیدان، هێرشەكانیش هاوكات بوون لەگەڵ تەقاندنەوەی باڵەخانە و دامەزراوەكان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و تۆپبارانی چڕ لە ناوچە جیاوازەكاندا.

چەند ڕۆژێكە ئاستی بۆردومان و تەقاندنەوەكان لەلایەن سوپای زایۆنییەوە لە غەززە زیادی كردووە، هاوكات ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكان سەدان مەتر چوونەتە نێو ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە كە پێشتر بەپێی ڕێككەوتنی ئاگربەست لێی كشابوونەوە، ئەمەش وەك پێشێلكارییەكی نوێی ڕێككەوتنەكە دادەنرێت.

ئەم پێشڕەوییە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی سەدان دانیشتووی گەڕەكەكانی شوجاعییە و توفاح، بەهۆی ترس لە بۆردومانی بەردەوامی قەوارەی زایۆنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار شاری غـ.ەززەی بەچڕی بۆردومان کرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی غـ.ەززە لە هەڵكشاندایە، سوپای ئیسرائیلیش لە پێشێلكاری بەردەوامە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوای ئاگربەستەوە ڕۆژانە دوو منداڵى غـ.ەززەیی بەهۆی پێشێلكارییەكانەوە شەهیدبوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆكەیەكی هیندی لە نمایشێكدا لە دوبەی تێکشکاو فڕۆکەوانەکەى گیانی لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆنە پەرلەمانییەكی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بڕیاری ناردنی شاندێكی بۆ ئیمراڵی دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئەمریكا و ئەورووپاوە بەكاردەهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: چاكبوونەوەی منداڵانی غـ.ەززە كاتێكی زۆری پێویستە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

سەرەتا