2 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسێكی ئێران بەدووری نازانێت ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵی تیرۆركردنی خامنەیی بدەن
پەیام
بەرپرسێكی باڵای ئێران بەدووری نازانێت ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی لە ڕێی بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆوە هەوڵی تیرۆركردنی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بدەن.
ئیسماعیل خەتیبزادە، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی "ئیسنا" ڕایگەیاند: ڕێبەری باڵا كۆڵەكەی سەرەكییە لەبەر ئەوە دوژمنان هەوڵی بە ئامانج گرتنی دەدەن و دەیانەوێت كارێك بكەن كە ببێتە هۆی تێكدانی ڕیزەكانی بەرەی نێوخۆی ئێران.
ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە ئاماژە بەوە دەكرێت، كە ئەگەر هەیە گەڕێكی دیكەی جەنگی نێوان ئێران و قەوارەی زایۆنی بەڕێوە بچێت و هاشێوەی جاری پێشوو ئیسڕائیل هەوڵی وەشاندنی گورزی دەستپێشخەری بدات.
پێشتر مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران دانی بەوەدا نا، كە لە كاتی هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان لە مانگی حوزەیراندا، ترسی جددی هەبووە لە تیرۆركردنی خامنەیی. پزیشكیان جەختی كردەوە، نیگەرانییەكەی لەوە بووە كوشتنی ڕێبەرەكەیان ببێتە هۆی دروستبوونی ناكۆكی و دابەشبوونی ناوخۆیی.
خامنەیی تەمەن 86 ساڵ لە ساڵی 1989ەوە لەو پۆستەدایە و لە كاتی جەنگدا بنیامین نەتنیاهو ڕایگەیاند: كوشتنی خامنەیی دەبێتە كۆتایی هێنان بە جەنگ نەك ئاڵۆزتر بوونی بارودۆخەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە