2 کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

ئاماری قوربانیانی غـ.ەززە لە هەڵكشاندایە، سوپای ئیسرائیلیش لە پێشێلكاری بەردەوامە

پەیام 

ئاماری قوربانییانی جەنگی سەر كەرتی غەززە لە هەڵكشاندایە و حەماسیش سوپای زایۆنی بەپێشێلكردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەكات.

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستییی غەززە لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا حەوت شەهید و 30 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، بەوەیش ئاماری قوربانییان لە 11ی مانگی ڕابردووەوە، كە ڕێككەوتنی ئاگربەست چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە 318 فەڵەستینی شەهید و 788ی دیكەی بریندار بوون و 572 ڕووفاتیش لەو ماوەیەدا دۆزراونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەكە، ژمارەی قوربانییانی كەرتی غەززە لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023ەوە بەم قوربانییانی دوای ئاگربەستیشەوە بۆ 69 هەزار و 733 شەهید و 170 هەزار و 863 بریندار بەرز بووەتەوە و هێشتایش ژمارەیەكی زۆر لە بێسەروشوێن بووەكان نەدۆزراونەتەوە.

لای خۆیەوە، بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە كرد "سوپای زایۆنی لەم چەند ڕۆژەی كۆتاییدا بەردەوام بووە لە پێشكەوتن لە نێو ناوچەیەك كە بەپێی ڕێككەوتن لێی كشاوەتەوە و بۆردومانی ئاسمانی و زەمینی كردووە، ئەوەیش پێشێلكردنی ئاشكرای ئاگربەستە".

ڕوونیشی كردووەتەوە، كە پێشێلكارییەكان بوونەتە هۆی شەهیدبوونی سەدان كەس و كوشتنیش لەژێر ناوی جیاواز بەردەوامی هەیە.

هاوكات بزووتنەوەکە داوای دەستوەردانی بەپەلەیشی لە نێوەندگیران كرد بۆ ڕاگرتنی سوپای زایۆنی لە پێشێلكارییەكانی و فراوانكردنی ئەو ناوچەیەی كە بە "هێڵی زەرد" ناو دەبرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار شاری غـ.ەززەی بەچڕی بۆردومان کرایەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی غـ.ەززە لە هەڵكشاندایە، سوپای ئیسرائیلیش لە پێشێلكاری بەردەوامە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوای ئاگربەستەوە ڕۆژانە دوو منداڵى غـ.ەززەیی بەهۆی پێشێلكارییەكانەوە شەهیدبوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فڕۆكەیەكی هیندی لە نمایشێكدا لە دوبەی تێکشکاو فڕۆکەوانەکەى گیانی لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆنە پەرلەمانییەكی توركیا بۆ پرۆسەی ئاشتی بڕیاری ناردنی شاندێكی بۆ ئیمراڵی دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەلایەن ئەمریكا و ئەورووپاوە بەكاردەهێنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تەندروستیی جیهانی: چاكبوونەوەی منداڵانی غـ.ەززە كاتێكی زۆری پێویستە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆكی نامەكەی ترەمپی بۆ خامنەیی، ئاشكراكرد

سەرەتا