2 کاتژمێر پێش ئێستا 166 جار خوێنراوەتەوە

ئەردۆغان: سەردانی ئیمڕاڵی ڕێگەی بەردەم پڕۆسەكە دەكاتەوە

پەیام 

سەرۆككۆماری توركیا لەبارەی سەردانی لیژنەكەی پەرلەمانی توركیا بۆ لای ئۆجەلان، دەڵێت "ڕێگەی بەردەم پرۆسەكە دەكاتەوە و ڕۆڵی دەبێت لە كۆتاییهێنان بە تیرۆر".

لە میانەی گەڕانەوەی لە لوتكەی جی20 لە ئەفریقای باشوورەوە بەرەو وڵاتەكەی، ڕەجەب  تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، لەناو فڕۆكەكەیدا بە ڕۆژنامەنووسانی وت: وەك هاوپەیمانیی كۆمار، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی كارەكانی پەیوەست بە توركیای بێ تیرۆر ئەنجام دەدەین، ئەم شێوازەش لە كاركردن وای كردووە پرۆسەكە بێ كێشە و گرفت بەڕێوەبچێت.

ئەردۆغان جەختی كردەوە، هەموو پشتیوانییەكی لیژنەی هاودەنگیی نیشتیمانی، برایەتی و دیموكراسیی پەرلەمانی توركیایان كردووە و ڕاشیگەیاند: پرۆسەكەمان لە مشتومڕی بێسوودی سیاسەتی ڕۆژانە دوور خستووەتەوە و بە ئارامی و ئازایەتی بەردەوام دەبن.

سەرۆككۆماری توركیا لەبارەی سەردانی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ ئیمڕاڵی ڕاشیگەیاندووە: سەردانی ئیمڕاڵی ڕێگەی بەردەم پرۆسەكە دەكاتەوە و ڕۆڵی دەبێت لە كۆتاییهێنان بە تیرۆر لە توركیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: سەردانی ئیمڕاڵی ڕێگەی بەردەم پڕۆسەكە دەكاتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـ.یسرائیل پێشێلی ڕێكکەوتنەكان دەكات و بە ویستی خۆی بۆردومان دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای 2026دا چین دووبارە باڵیۆزخانەكەی لە دیمەشق دەكاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەڕێی سعودییەوە داوای گفتوگۆی بێمەرج لە ئەمریكا دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    حزبوڵڵای لوبنان كوژرانی فەرماندەی گشتیی و چوار فەرماندەی دیكەی پشتڕاستکردەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئێران بەدووری نازانێت ئەمریكا و ئیسرائیل هەوڵی تیرۆركردنی خامنەیی بدەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار شاری غـ.ەززەی بەچڕی بۆردومان کرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری قوربانیانی غـ.ەززە لە هەڵكشاندایە، سوپای ئیسرائیلیش لە پێشێلكاری بەردەوامە

سەرەتا