3 کاتژمێر پێش ئێستا
203 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی توركیا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیمڕاڵی باسی ڕێكه‌وتنی هه‌سه‌ده و دیمه‌شق كراوه
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كۆمیسیۆنی "هاوپشتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی" له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بڵاو كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند باس له پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و سووریا كراوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ڵێت: سه‌ردانی شاندی كۆمیسیۆنی "هاوپشتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی" بۆ لای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمڕاڵی، ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی و به‌رهه‌مداری هه‌بووه.
به‌پێی ڕاگه‌یندراوه‌كه، دیداره‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی و پته‌وكردنی برایه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامه‌كانی به ئاراسته‌ی روانگه‌ی ناوچه‌یی و پرۆسه‌ی ئاشتی دڵخۆشكه‌رن.
له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه و پرۆسه‌ی چه‌كدانان، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی 10ی ئازار له‌نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا كراوه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا جه‌ختی كردۆته‌وه كه كۆمیسیۆنه‌كه دوای ئه‌نجامدانی 18 كۆبوونه‌وه و گوێگرتن له لایه‌نه‌كان، به جددییه‌وه كار له‌سه‌ر لابردنی به‌ربه‌سته‌كان ده‌كات و به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وامی به هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاشتیخواز و دیموكراتیك.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە