4 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
پهرلهمانی توركیا: گفتوگۆكان له ئیمڕاڵی ئهرێنی بوون
سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوە داوە کە شاندێکی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی لە ئاراستەی بڕیاری کۆمیسیۆنەکەدا سەردانی بەندیخانەی ئیمڕاڵی'یان کردووە و ڕایگەیاندووە: "دیدارەکە ئەنجامێکی ئەرێنی لە بواری یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، پتەوکردنی برایەتی و بەرەوپێشچوونی ئەرێنی بە ئاراستەی ڕوانگەی ناوچەیی هەبووە".
لە ڕاگەیاندراوێکدا، سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە کە، لە ٥ی ئابی ٢٠٢٥ کە دەستپێکی کارەکانی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نەتەوەیی، برایەتی و دیموکراسی بووە، ١٨ کۆبوونەوە کراوە و گوێی لە لایەنەکان بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی قۆناغەکە ڕاگیراوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دوایین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکە کە لە ٢١ی تشرینی دووهەم ئەنجام دراوە وەبیر هێندراوەتەوە و هاتووە:
"لە ١٨هەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکەدا بە دەنگی زۆرینە بڕیاردرا کە بۆ گوێگرتن لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی ئیمڕاڵی بکردرێت. لە ئاراستەی ئەم بڕیارە شاندێک ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٥ سەردانی بەندیخانەی ئیمڕاڵ'یان کرد. لەم ئاراستەیەدا، لە ئاکامی بانگەوازی ٢٧ی شوبات بۆ کۆمەڵگای ئاشتی و دیموکراتیک، هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە و چەکدانان و هەروەها جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ١٠ی ئادار لە سووریا و بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ئەم پرسانە، بە شێوەیەکی بەرفراوان پرسیار کرا.
ئاکامی دیدارەکە ئەنجامێکی ئەرێنی لە بواری یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، پتەوکردنی برایەتی و بەرەوپێشچوونی ئەرێنی بە ئاراستەی ڕوانگەی ناوچەیی هەبووە. کۆمیسیۆن هەڵوێستی پێداگرانە و جددی خۆی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، لەمەولاوەش بەردەوامی پێ دەدات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە