2 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
ئاسیاسێڵ بە ژیریی دەستكرد كوالێتیی پەیوەندییەكان دەباتە ئاستێكی باڵا
پەیام
ئاسیاسێڵ بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای سیسكۆ و بە بەكارهێنانی
ژیریی دەستكرد تۆڕەكەی لە عێراق دەباتە ئاستێكی نوێوە.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوبەشییەكی ستراتیژیی نوێی لەگەڵ كۆمپانیای
سیسكۆی جیهانی ڕاگەیاند، بە ئامانجی جێبەجێكردنی سیستەمێكی پاڵپشتیكراو بە ژیریی دەستكرد.
ئەم هەنگاوە بە یەكەمین دەستپێشخەریی لەم جۆرە دادەنرێت
لە عێراقدا، كە شێوازی بەڕێوەبردنی تۆڕ لە كارلێككردنەوە دەگۆڕێت بۆ سیستەمێكی پێشبینیكەر.
لە ڕێگەی ئەم تەكنەلۆژیا پێشكەوتووەوە، ئاسیاسێڵ توانای
دەبێت بە شێوەیەكی پێشوەختە و خۆكارانە چاودێریی تۆڕەكەی بكات، شیكاری بۆ داتاكان
بكات و گرفتە تەكنیكییەكان پێش ڕوودانیان چارەسەر بكات.
ئەم پرۆسەیە كوالیتی و متمانەپێكراویی
خزمەتگوزارییەكان بۆ زیاتر لە 19 ملیۆن و 700 هەزار بەشداربوو لە سەرجەم پارێزگاكانی
عێراق بەرزدەكاتەوە و پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیش خێراتر دەكات.
لەو بارەیەوە حەسەن شامی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تەكنەلۆژیای
زانیاری لە ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: لەم ڕێگەیەوە هەنگاو دەنێین بەرەو تۆڕێكی زیرەك و
خۆكار كە توانای خۆچاككردنەوەی هەیە و ئامادەیە بۆ تەكنەلۆژیای فایف جی، ئەمەش وەرچەرخانێكە
لە شێوازی خزمەتكردنی كڕیارانمان.
لای خۆیەوە زەیان سادق، بەرپرسی كۆمپانیای سیسكۆ لە ناوچەكە،
جەختی كردەوە كە ئەم هاوبەشییە پابەندبوونی كۆمپانیاكەمانە بە هێنانەكایەی نوێترین
داهێنانەكانی ژیریی دەستكرد بۆ ناوچەكە، تاوەكو بەكارهێنەرانی عێراق باشترین ئەزموونی
دیجیتاڵییان هەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە