2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
وادەی تەواوكردنی مامەڵە و تێچووی حەج بۆ هەفتەیەك درێژ كرایەوە
پەیام
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بە پەیامی ڕاگەیاند،
كە لەسەر بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف ماوەی ڕاییكردنی مامەڵە و تێچووی حەج بۆ ماوەی هەفتەیەك
درێژكراوەتەوە.
بەپێی بڕیارەكە، وادەكە تا ڕۆژی 4/12/2025 بەردەوام دەبێت
و نووسینگەكان لە هەموو شارەكان ڕۆژانە تا كاتژمێر 4ی ئێوارە پێشوازی لەو كەسانە دەكەن
كە لە ڕاییكردنی مامەڵەكانیان دواكەوتوون، ئەو كەسانەشی بە هەر هۆكارێك ناچنە فەریزەی
حەج شوێنەكانیان پڕ دەكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە