2 کاتژمێر پێش ئێستا 206 جار خوێنراوەتەوە

هێزەکانى سەر بە پارتى سەدان کەسیان لە دانیشتووانى گوندی لاجان ئاوارە کرد

پەیام 

لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە هێزێكی ئەمنیی سەر بە پارتی چووەتە سەر گوندی لاجان و ماڵ و حاڵی بە خەڵك چۆڵ كردووە، بەوهۆیەوە زیاتر لە هەزار كەس لە ژن و منداڵ و پیر ئاوارەی بوون.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە دۆخی گوندی لاجان لە نزیك گوێڕ لە سنووری پارێزگای هەولێر، ئاڵۆز بووەوە، ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكان سەر بە لەشكری گوڵانی پارتی، لە دوێنێوە گەمارۆی گوندەكەیان داوە، بە پاساوی بوونی تۆمەتبار و چەك لە گوندەكەدا. 

پەیامنێری پەیام ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەو هێزە ئەمنییە لە مزگەوتی ناو گوندەكەوە جاڕیان دا و داوایان لە خەڵكەكەی كرد چۆڵی بكەن، بەوهۆیەوە هەموو دانیشتووانی گوندەكە چەند كیلۆمەترێك لە دەرەوەی گوندەكەیان لەسەر ڕێگای هەولێر ئاوارە بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزی زیاتری ئەمنی لە هەولێرەوە ڕەوانەی گوندی لاجان كرا و، دۆخێكی ئەمنیی توند بەسەر ناوچەكەدا سەپێندراوە. دانیشتووانی لاجان دەڵێن: تا كێشەكەمان چارەسەر نەكرێت، ناگەڕێینەوە.

دانیشتووانی گوندەكە نیگەران و تووڕەن لە مامەڵەی خراپی هێزە ئەمیینەكان و، رایدەگەیەنن بەرپرسیارێتیی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ژمارەیەك هاووڵاتیی گوندی لاجان لەبەردەم پاڵاوگەی نەوتی لاناز خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، لە بەرانبەردا پاسەوانانی پاڵاوگەكە و هێزە ئەمنییەكان دەستڕێژی گوللەیان لێ كردن، بەو هۆیەوە پێكدادان و ڕووبەڕووبوونەوە دروست بوو، لە ئەنجامدا بەلای كەمەوە كەسێك كوژرا و نزیكەی 10 كەسیش بریندار بوون.
پاڵاوگەی لاناز دەكەوێتە تەنیشت گوندی لاجان، دانیشتووانی گوندەكە پێشتریش چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە و داوایان كردووە هەلی كار بۆ ئەوانیش لە پاڵاوگەكە بڕەخسێنرێت، وەكوو خۆیشیان دەڵێن بەر لە هەڵبژاردن بەڵینیان پێداون، بەڵام ئێستا پاشگەزبوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 خولەک پێش ئێستا

    لە هەرێم 87 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە کە 64یان بیانیین

  • 60 خولەک پێش ئێستا

    ئاوارەكردنی دانیشتووانی گوندی لاجان كاردانەوەی توندى هەركییەكانی بەدوادا هات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی گوندی لاجان داوا لە عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن بە هانایانەوە بێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەکانى سەر بە پارتى سەدان کەسیان لە دانیشتووانى گوندی لاجان ئاوارە کرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی 12 بە زیادکراوى دەستیپێکرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی توركیا داواكانی ئۆجەلان و پەكەكە تاوتوێ دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی مافی مرۆڤ داواى دۆزینەوەى تەقەکەرەکانى ڕووداوەکەى گوندى لاجان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى کارەبا وادەى ئاسایى بوونەوەى دۆخى کارەبا ڕادەگەیەنێت

سەرەتا