2 کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

حكومەتی توركیا داواكانی ئۆجەلان و پەكەكە تاوتوێ دەكات

پەیام

ئەمڕۆ حكومەتی توركیا كۆدەبێتەوە و تاوتوێی داواكاریی ئۆجەلان و پەكەكە دەكات.

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمرۆ كابینەی حكومەتی توركیا لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆ ببێتەوە، میدیا فەرمیی ئەو وڵاتە ئاشكرای كردووە، تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكە پرسی توركیای بێ تیرۆرە، هەروەها تاوتوێی دەرەنجامی سەردانی لیژنەكەی پەرلەمانی توركیا دەكەن بۆ ئیمڕاڵی و گفتوگۆ لەسەر قسەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دامەزرێنەری پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دەكەن.

میدیای توركیا ئەوەشی بڵاو كردووەتەوە، كۆبوونەوەی حكومەت دۆسیەی تێكەڵبوونی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" لەگەڵ سوپای سووریا تاوتوێ دەكات.

ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی ڕأبردوو لیژنەی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی توركیا سەردانی ئۆجەلانی كرد و گوێی لە داواكارییەكانی گرت، دوێنێش ئامەد مەلازگرت، فەرماندەی سەربازیی پەكەكە ڕایگەیاند، هەنگاوەكانیان بۆ پرۆسەی ئاشتی ڕاگرتووە تا ئەوكاتەی توركیا هەنگاو دەنێت.

فەرماندەكەی پەكەكە ڕاشیگەیاند: مەرجی سەرەكیان ئەوەیە ئۆجەلان ئازاد بكرێت و دەستوور دان بە گەلی كورددا بنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 38 خولەک پێش ئێستا

    لە عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی 12 بە زیادکراوى دەستیپێکرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی توركیا داواكانی ئۆجەلان و پەكەكە تاوتوێ دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی مافی مرۆڤ داواى دۆزینەوەى تەقەکەرەکانى ڕووداوەکەى گوندى لاجان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى کارەبا وادەى ئاسایى بوونەوەى دۆخى کارەبا ڕادەگەیەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووفاتی "هەردی كارۆخ" ئەو گەنجەی لە ئیتالیا گیانی لەدەست دا گەڕێنرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆلیدەكانی سلێمانی دەست بەكار كردن دەكەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەى کوژراوانی خۆپیشاندانەکەى گوندی لاجان بۆ سێ کەس بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیسـ*ـڕائیل دەیەوێت بە پاڵدان بە كوردەوە درێژە بە بوونی خۆی بدات

سەرەتا