58 خولەک پێش ئێستا 227 جار خوێنراوەتەوە

ئاوارەكردنی دانیشتووانی گوندی لاجان كاردانەوەی توندى هەركییەكانی بەدوادا هات

پەیام
 
ئاوارەكردنی دانیشتووانی گوندی لاجان كاردانەوەی هەركییەكانی قەزای خەباتی بەدوادا هات، خۆپیشاندانی گەورە سەری هەڵداوە و چەندین بارەگای حكومەت و پارتی سووتێنران.

پاش ئاوارەكردنی خەڵكی لاجان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سەر بە پارتییەوە، حەیدەر هەركی، برای خورشید هەركی، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا داوای لە هەركییەكانی سنووری قەزای خەبات كرد بۆ پاڵپشتی لە دانیشتووانی گوندی لاجان ڕاپەڕن و ڕێگا بگرن.

حەیدەر هەركی داوای لە هەركییەكان كرد ئەم زوڵمە قبووڵ نەكەن و، هەڕەشەی كاردانەوەی توندیشی كرد، ئەگەر بەزوویی ئەو هێزەی چووەتە سەر گوندی لاجان ناوچەكە چۆڵ نەكات.

دوای پەیامەكەی حەیدەر هەركی، هەركییەكانی قەزای خەبات ڕژانە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان كرد، هەروەها ڕێگای سەرەكیی هەولێر-مووسڵیان داخست.

بەپێی ژمارەیەك گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت كە بۆ پەیام نێردراوە، لە خەبات ژمارەیەك بارەگای پارتی و بینای حكومی سووتێنراون.

لە ناحیەی كەڵەكیش خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتیوانی لە گوندی لاجان بەڕێوە دەچێت، ژمارەیەك ناوەندی حكومی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سووتێنران.

خۆپیشاندەرێك لە خەباتەوە بە پەیامی ڕاگەیاند، هەموو شوێنەكانمان كۆنترۆڵ كردووە و بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان تا ئەو دۆخەی بەسەر خەڵكی گوندی لاجاندا سەپێندراوە كۆتایی دێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    لە هەرێم 87 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە کە 64یان بیانیین

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    ئاوارەكردنی دانیشتووانی گوندی لاجان كاردانەوەی توندى هەركییەكانی بەدوادا هات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی گوندی لاجان داوا لە عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن بە هانایانەوە بێن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزەکانى سەر بە پارتى سەدان کەسیان لە دانیشتووانى گوندی لاجان ئاوارە کرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی 12 بە زیادکراوى دەستیپێکرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكومەتی توركیا داواكانی ئۆجەلان و پەكەكە تاوتوێ دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی مافی مرۆڤ داواى دۆزینەوەى تەقەکەرەکانى ڕووداوەکەى گوندى لاجان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتى کارەبا وادەى ئاسایى بوونەوەى دۆخى کارەبا ڕادەگەیەنێت

سەرەتا