1 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا هۆشداری به وڵاتانی هاوسێی سووریا ده‌دات
په‌یام
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته قه‌واره‌ی زایۆنی كه ده‌ستێوه‌ردان له سووریا نه‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆی "ترووس سۆشیال" ڕایگه‌یاند: زۆر گرنگه ئیسرائیل گفتوگۆی به‌هێز و ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ سووریادا بپارێزێت و هیچ شتێك نه‌كات كه ببێته ڕێگر له به‌رده‌م پێشكه‌وتنی سووریا بۆ وڵاتێكی گه‌شه‌سه‌ندوو.
تره‌مپ ده‌ڵێت: زۆر ڕازیم له ئاستی سووریا له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د شه‌رعدا.
ئه‌مه له كاتێكدایه میدیا جیهانییه‌كان ئاشكرایان كردووه، ئه‌مریكا نێوه‌ندگیری له نێوان سووریا و قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كات بۆ واژووكردنی ڕێككه‌وتنێك، به‌ڵام دیمه‌شق مه‌رجی ئه‌وه‌یه سوپای زایۆنی له ناوچه داگیركراوه‌كانی جۆلان بكشێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی بڵاوی كرده‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهوو، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه و هه‌ردوولا جه‌ختیان له نهێشتنی هێزی سه‌ربازی له غه‌ززه و چه‌كداماڵیینی حه‌ماس كردووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: تره‌مپ به فه‌رمی بانگهێشتی نه‌ته‌نیاهووی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات و له كۆشكی سپی كۆ ببنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە