2 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین ده‌كرێت
پێشبینیی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ده‌كرێت كه له 7ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌گه‌ری دابارینی 200 ملم باران و هه‌ڵسانی لافاو له‌ئارادایه.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، به‌پێی داتاكانی سه‌نته‌ری (جی ئێف ئێس)ی ئه‌مریكی، شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه له كۆتایی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه، به‌تایبه‌ت له 7ی مانگه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا نزیكه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌و شاره‌زایه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ندێك شوێن بڕی بارانبارین بگاته 200 ملم، شه‌پۆله‌كه سه‌رتاسه‌ری ده‌بێت بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌رمیانه و مه‌ترسیی لافاوی به‌رفراوانی لێ ده‌كرێت، هاوكات ده‌بێته هۆی په‌ڵه‌دان له‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا په‌ڵه‌یان نه‌داوه.
شاره‌زا كه‌شناسییه‌كه ڕوونیشی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه حاڵه‌تێكی "ناجێگیریی كه‌ش"ـه، ئه‌سته‌مه تا كاتی هاتنی شه‌پۆله‌كه به وردی شوێن و كاریگه‌رییه‌كه‌ی دیاری بكرێت، به‌ڵام به‌گشتی تاوه‌بارانی به‌خوڕ، هه‌وره‌برووسكه‌ی توند، زیادبوونی خێرایی با و ته‌رزه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای ئه‌م حاڵه‌ته، ئه‌گه‌ری هاتنی نزمه‌په‌ستانێكی دیكه هه‌یه له ناوه‌ڕاستی مانگدا كه نمه‌بارانی پێوه‌یه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە