1 کاتژمێر پێش ئێستا
92 جار خوێنراوەتەوە
عەلی زەیدی هەفتەی داهاتوو سەردانی لوبنان و سووریا دەكات
پەیام
هەفتەی داهاتوو عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی و بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا دەچێتە بەیرووت و دیمەشق.
بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەیەكی حكوومی، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی گەشتێكی هەرێمیدا سەرەتا سەردانی لوبنان دەكات و دواتر دەچێتە سووریا بۆ تاوتوێكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی هەردوو وڵات و چەند پرسێكی گرنگی هاوبەش، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئەم سەردانە بەشێكە لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی عێراق بۆ پتەوكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەدا، هەرچەندە تا ئێستا وادەی فەرمی و تەوەرە سەرەكییەكانی گفتوگۆكانی ئەو شاندە بە تەواوی ئاشكرا نەكراون.
ئەم جووڵە دیپلۆماسییە دوای ئەوە هات كە چوارشەممەی ڕابردووش سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ڕیازی پایتەختی سعوودیەی كردبوو بە مەبەستی ڕاوێژ و هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی لە بوارەكانی سیاسی، ئابووری و ئەمنیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە