2 کاتژمێر پێش ئێستا
182 جار خوێنراوەتەوە
عێراق دهروازهیهكی سنووریی لهگهڵ ئێران داخست
بە مەبەستی پێداچوونەوە بە ڕێکارە ئەمنییەکان و دانانی ئامێری نوێی پشکنین، عێراق دەروازەی سنووریی شهیبی لەگەڵ ئێران تا کاتێکی نادیار داخست.
بەرپرسێکی باڵای عێراق، ئهمڕۆ چوارشەممە، بە ئاژانسی «رۆیتەرز»ی ڕاگەیاند، ئەم دەروازە سنوورییە قهرهباڵغه بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و هاتوچۆی ماددە قەدەغەکراوەکان بڕیاری داخستنی دراوه.
لە لایەکی دیکەوە، دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاماژەیان بەوە کرد کە دەروازەکە بە تەواوی لەبەردەم هاتوچۆی گەشتیاران، ئۆتۆمبێلەکان و بارهەڵگرە بازرگانییەکاندا داخراوە و ئەم دۆخە تا دەرچوونی ڕێنمایی و بڕیاری نوێ بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە