11/12/2025 417 جار خوێنراوەتەوە

كه‌لار.. ئاوه‌كه‌ ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی زیاتر له‌ پێنج كیلۆمه‌تر له‌ شوێنی ونبوونی دوورخستبوه‌وه‌

په‌یام

دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ گه‌ڕان، ته‌رمی منداڵه‌كه‌ی‌ كه‌لار دۆزرایه‌وه‌، له‌ كه‌ركووكیش ئاو چووه‌ته‌ ماڵێك و ئافره‌تێك به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كاره‌با گرتوویه‌تی گیانی له‌ده‌ست داوه‌، كارمه‌ندێكی‌ شاره‌وانییش بریندار بووه‌.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ منداڵێك له‌ گه‌ڕه‌كی گازینۆی شاری‌ كه‌لار كه‌وته‌ ناو ئاوه‌وه‌، له‌ پێش كاتژمێر چواری‌ ئێواره‌وه‌ تیمه‌كانی‌ به‌رگریی‌ شارستانی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان گه‌ڕانیان به‌ دوای‌ ته‌رمی منداڵه‌كه‌دا ده‌ست پێ كرد، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ په‌یام كاتژمێر 10 ی‌ ئه‌مشه‌و توانرا ته‌رمی منداڵًه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌.

په‌یامنێری په‌یام ڕایگه‌یاند، منداڵه‌كه‌ ناوی‌ ئه‌یوب عومه‌ره‌ و ته‌مه‌نی 12 ساڵه‌. به‌ پاسكیله‌كه‌یه‌وه‌ له‌ژێر پردێكدا یاریی‌ كردووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌، به‌ڵام له‌ نزیك كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌ مه‌نهۆڵێك هه‌یه‌ كه‌ به‌ستراوه‌ به‌ زێرابی‌ سندوقییه‌وه‌ و، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وتبێته‌ ناو مه‌نهۆڵه‌كه‌وه‌.

ڕأشیگه‌یاند: دوای‌ زیاتر له‌ شه‌ش كاتژمێر له‌ گه‌ڕان، ته‌رمی منداڵه‌كه‌ له‌ نزیك قه‌ڵای‌ شێروانه‌ دۆزرایه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ په‌یامنێری په‌یام له‌ كه‌ركووك ڕایگه‌یاند: له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراوی شاره‌كه‌ ئاو چووه‌ته‌ ژماره‌یه‌ك ماڵه‌وه‌. له‌ یه‌كێك له‌ ماڵه‌كاندا ئافره‌تێكی‌ به‌ته‌مه‌ن كاره‌با گرتوویه‌تی و گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌ر له‌ كه‌ركووك كارمه‌ندێكی‌ شاره‌وانی‌ له‌ كاتی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ مه‌نهۆڵه‌كاندا كاره‌با گرتوویه‌تی‌ و بریندار بووه‌.

له‌ دوو ڕۆژدا به‌هۆی‌ لافاوه‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، له‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو كه‌س و كه‌ركووك دوو كه‌س و كه‌لاریش یه‌ك كه‌س. 15 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فڕاكسیۆنی پارتی: بڕیارەكان لەبارەى سزادانی كۆڕەك نایاسایی و ناویژدانیین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كرماشان لەسەر ئاستی ئێران گەیشتە پلەی چوارەمی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لە پڕۆژەیەکدا ئەندازیارێک گیانیلەدەستدا و چوار کرێکاریش برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    خانەنشینان: یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو جێبەجێنەكرێت دەڕژێینە سەر شەقام

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێبژاردنی دارایی بەسەر جووتیارە كوردەکەى کەرکووکدا سەپێنرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زیاتر لە 30 هەزار كتێب لە پێشانگای كتێبی كوردی لە سلێمانی فرۆشراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵات لەڕێگەى قەیرانە دروستکراوەکانەوە سزاى هاوڵاتییان دەدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سیپان حەمۆ: ئیسرائیل هەوڵى تێکدانى ڕێککەوتنی کورد و سوریا دەدات

سەرەتا