2 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
به‌نداوه‌كانی گه‌رمیان سه‌رڕێژیان كردووه و ئاوی به‌نداوی دوكانیش 70 سم زیادیكردووه
په‌یام
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەڵێت، بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە، بەنداوی دوکان 70 سم زیادیکردووە، و بەنداوە بچووکەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی هەموویان پڕبوون لە سنوری هەولێریش یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی کردووە.
هه‌روه‌ها لە هەرێمی کوردستان بەنداوەکان دەستیان بە خەزنکرد بەکاریگەری دواین شەپۆلی باران و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوو، هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە ١٠٠ سەد ملیۆن م٣ داهاتی ئاو خەزن کراوە. دەربەندیخان ١.٥م و دوکان ٧٠ سم زیادیانکردوە، بەنداوە بچوکەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی هەمویان پڕبوون لە سنوری هەولێر یەک بەنداو پڕبووە و سەرڕێژی کردووه، ئەوانیتریش ئاویان لێ خەزنکراوە، لە سنوری دهۆکیش ئاوی بەنداوەکان زیادیان کردوە بەڵام بە ڕێژەی کەمتر.
کاریگەری شەپۆلەکە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە..
له گه‌رمیانیش چوار به‌نداو هه‌ن، هه‌موویان سه‌رڕێژیان كردووه كه بریتین له به‌نداوی باوه‌شاسوار كه توانای گلدانه‌وه‌ی شه‌ش ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه، سه‌رڕێژی كردووه، هه‌روه‌ها به‌نداوی ئاوه‌سپی له ناحیه‌ی خان له گه‌رمیان كه نزیكه‌ی 20 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت، ئه‌ویش سه‌رڕێژی كردووه، و به‌نداوی توڕه‌جار له ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل كه نزیكه‌ی دوو ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت سه‌رڕێژیان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌نداوی خۆرنه‌وازان كه هێشتا به ته‌واوی ته‌واو نه‌كراوه به‌ڵام سه‌رڕێژی كردووه، نزیكه‌ی 13 پۆند و گۆمی ده‌ستكرد له ناوچه‌كه بوونیان هه‌یه زۆرینه‌یان سه‌رڕێژیان كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە