6 کاتژمێر پێش ئێستا
239 جار خوێنراوەتەوە
چه‌مچه‌ماڵ.. له قۆناغی یه‌كه‌می هاوكارییه‌كانی به‌خشیندا؛ 100 خێزان به بڕی 50 هه‌زار دۆلار هاوكاریی كران
ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریی ماددیی بۆ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست پێ كرد و، له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا نووسینگه‌ی شۆڕشی ده‌زگای به‌خشین 50 هه‌زار دۆلاری به‌سه‌ر 100 خێزانی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین به تیمێكی فراوانه‌وه سه‌ردانی خێزانه زیانمه‌نده‌كانی سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵی كرد. نووسینگه‌ی شۆڕشی به‌خشینیش، له قۆناغی یه‌كه‌مدا یارمه‌تیی 100 خێزانی دا و هه‌ر خێزانێك بڕی 500 دۆلاری به‌سه‌ردا دابه‌ش كردن.
تیمه‌كه‌ی به‌خشین شانبه‌شانی هاووڵاتیان سه‌رقاڵی پاكژكردنه‌وه‌ی خانووه‌كان بوون، بڕیاریشه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هاوكارییه ماددییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پێشكه‌ش به دانیشتووانی شاره‌كه بكات...
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە