1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
له چهمچهماڵ داوای دهستلهكاركێشانهوهی بهرپرسانی شارهكه دهكرێت
پهیام
گرووپی ڕا كه بریتین له ژمارهیهك له كهسایهتی و چین و توێژهكانی شارۆچكهی چهمچهماڵ، ڕاگهیهنراوێكیان بڵاو كردوهتهوه و تێیدا دهڵێن، داوا دەکەین بەرپرسانی ئیداری خۆیان هەست بە شکستەکەیان بکەن و چیتر نەبنە بار بەسەر خەڵکی بەشمەینەتی چەمچەماڵەوە، دەست لەکارکێشانەوەیان باشترین بژاردەیە لە ئێستادا.
گرووپهكه له ڕاگهیهنراوێكیاندا دهڵێن، هەرچەندە بڕی باران لە چەمچەماڵ هاوشێوەی ناوچەکانی تری هەرێم زۆر بووە بەڵام کارەساتەکەی چەمچەماڵ دەرئەنجامی کەمتەرخەمی و ناکارای بەرپرسەکانیەتی نەک ڕووداوی سروشتی.
ههروهها دهشڵێن، لە ساڵانی ڕابردوو بەنداوێکی بچوک بۆ ڕێگری لە لافاو لە بناری مەقان دروستکراوە و بەنداوەکە بچوکە و تەنها لە کۆڵکردنەوەی داواکاری خەڵکی چەمچەماڵ بووەو لە گوندەکانی سنوورەکە هاوڵاتیان خۆیان دەیان بەنداوی لەوە گەورەتریان دروستکردووە و لە ساڵانی ڕابردوو چەند شیو و ڕێڕەوێکی ئاوی زیادەڕۆیی کراوەتە سەریان و دوو شیو لەبەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون ڕێڕەوەکەیان پڕ کراوەتەوەو و ڕێڕەوی ئاوی بەنداوەکە و خودی بەنداوەکە بەجۆرێک زیادەڕۆیی کراوەتە سەری، خەزانی بەنداوەکە پڕ کراوەتەوەو خانو دروستکراوەو ڕێڕەوی ئاوی تەنیشت ڕێگای سلێمانی کەرکوک بە هۆی دوو ڕێگای پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی کۆمپانیایەک و بەنزینخانەیەک بەرتەسک کراوەتەوە و بەهۆیەوە ئاڕاستەی ئاو بۆ گەڕەکی سێگۆشەکەو ناو شار گۆڕدراوە.
گرووپی ڕا دهڵێت، هەموو ئەوانە بەبەرچاوی ئیدارەی ناکارای چەمچەماڵەوە کراوەو تەنانەت لەبری لێپرسینەوە خەریکی پۆشینی عەیب و عاری ئەو سەرمایەدار و کەسانەی هۆکاری ئەم کارەساتە بوون .
وەکو گروپی ڕا داوا دەکەین بەرپرسانی ئیداری چەمچەماڵ خۆیان هەست بە شکستەکەیان بکەن و چیتر نەبنە بار بەسەر خەڵکی بەشمەینەتی چەمچەماڵەوە.
لە ئێستا بەدواوە مانەوەی هەر بەرپرسێکی ئەم شارە لەسەر کورسیەکەی سوکایەتییە بە خەڵکی چەمچەماڵ و دەست لەکارکێشانەوەیان باشترین بژاردەیە لە ئێستادا
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە