06/12/2025 295 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا جەخت لە کۆنترۆڵکردنى دوو شارى ئۆکرانیا و بەردەوامى ئۆپراسیۆنەکانیان دەکاتەوە

پەیام 

ڕووسیا دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی دوو شاری ئۆكرانیای ڕاگەیاند و جەختی لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنەكانیشان كردووە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆنترۆڵكردنی شارەكانی كرانسوار میسك لە كۆماری دۆنیتسك و ڤۆڵچانسك-ی لە هەرێمی خاركۆڤ بەشێوەیەكی تەواوەتی ڕاگەیاند و جەختی لەوە كردەوە، كە هێزەكانیان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە پێشڕەوی لە تەواوی بەرە جیاوزەكانی جەنگ لە مەیدانی ئۆكرانیادا.
وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە كە هێزەكانی ئۆكرانیا زیانێكی فراوان و بەرچاویان لە ڕووی سەرباز و كەرەستەكانیان بەركەوتووە و هەزاران سەربازیان لە بەرەكانی باكوور و ڕۆژاوا و باشوور و ناوەند و ڕۆژهەڵات هەروەها ناوچەی دنێپەر لەدەست داوە و كوژراون، هەروەها دەیان تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازی و تۆپخانە و وێستگەی جەنگی ئەلیكترۆنی و كۆگای سووتەمەنی تەقەمەنییان خاپوور كراوە.
وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕوونیشی كردووەتەوە، كە سیستمی بەرگریی ئاسمانییان لە ماوەی هەمان ماوەدا واتە هەفتەی ڕابردووا بەرپەرچی پێنج مووشەك لە جۆری نیپتۆن و هاوەنێتی ئەمریكی لە جۆری هیمارس بوونەتەوە، هەروەها نزیكەی هەزار و 120 درۆنیان تێكشكاندووە.

هاوكات لە ڕاگەیەنراوەكەدا جەختی لەوە كردووەتەوە، ئۆپراسیۆنەكانیان بە دوورخستنەوەی هێزەكانی ئۆكرانیا لە هێڵەكانی ڕووبەڕووبوونەوە و بەهێزكردنی كۆنترۆڵیان لەو ناوچانەی كە كۆنترۆڵیان كردووە بەردەوام دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور پێشنیازی گفتوگۆ پێشكەش بە كۆریای باكوور دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گەمارۆكانمان ئێرانی كردووە بە دەوڵەتێكی مایەپووچبوو و شكستخواردوو

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

سەرەتا