08/12/2025 331 جار خوێنراوەتەوە

پێكدادانە سەربازییەكانی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستیپێكردەوە

پەیام 

دوای ئاگربەست و ڕێكەوتن، جارێكی دیکە پێكدادانی سەربازی لە نێوان تایلەند و كەمبۆدیا دەستی پێ كردەوە و سوپای تایلەند رایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان كردوەتە سەر چەند پێگەیەك لە كەمبۆدیا.

وتەبێژی سوپای تایلەند لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی بڵاو كردەوە، كە هێرشی ئاسمانییان كردووەتە سەر چەند پێگەیەك لە كەمبۆدیا، دوای ئەوەی پێكدادانێكی سەربازی لەسەر سنوور روویداوە و سەربازێكی تایلەندی كوژراوە.

سوپای تایلەند راشیگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومانی كەمبۆدیایان كردووە، بە تانك و تۆپیش چەند پێگەیەكی سەربازییان بۆردومان كردووە.

بەپێی راگەیەنراوی سوپای تایلەند، بەهۆی پێكدادانەكانی ئەم بەیانییەوە، نزیكەی 35 هەزار كەس لە ناوچە سنورییەكان لەگەڵ كەمبۆدیا بۆ ناوچەی ئارام گوازراونەتەوە.

هاوینی ئەمساڵ جەنگی نێوان تایلەند و كەمبۆدیا هەڵگیرسا و پێنج رۆژ بەردەوام بوو، لەو جەنگەدا 43 كەس كوژران و نزیكەی 300 هەزار كەسیش ئاوارەبوون.

بەڵام مانگی دەی ئەمســاڵ بە نێوەندگیری دوناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتی تایلەند و كەمبۆدیا واژوو كرا و بە فەرمی كۆتایی بە جەنگ و پێكدادانە سەربازییەكان هێنرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسە نزیكەكانی ترەمپ پشتگیری لە ئایزنكۆت و لادانی نەتەنیاهوو دەكەن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ترسی خۆپیشاندەران، ڕووكاری فرۆشگاكانی پاریس بە تەختە دادەپۆشرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگی ئێران لە ئەمریكا گۆڕانكاریی دروستكرد و ئیدارەی ترەمپی سزادا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ژنانی باڵاپۆشی موسڵمان لە ئەمریكا توانییان بۆ ناوەندەكانی یاسادانان سەر بكەون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتن: سێشەممە دانوستانی سێقۆڵی روسیا و ئەمریكا و ئۆكرانیا دەستپێدەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: سەركەوتنی دیموكراتەكان تاڕادەیەك جێی سەرسوڕمان بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەسێك كە پلانی تیرۆركردنی ترەمپی هەبووە دەڵێت لە مێشكمدا ئەو فەرمانەم پێكراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەر كەسێك زانیاری لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدات 20 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت

سەرەتا