2 کاتژمێر پێش ئێستا
97 جار خوێنراوەتەوە
لە مەغرب بەهۆى لافاوەوە 21 کەس گیانیانلەدەستدا
پەیام
لە مەغرب بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو دروست بوو، بەهۆیەوە 21 كەس گیانیانلەدەست داوە و زیانی زۆری ماددی كەوتووەتەوە.
دەسەڵاتدارانی مەغرب بڵاویان كردەوە، لافاوێكی بەهێز هەرێمی ئاسەفی گرتۆتەوە كە 330 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری ریباتی پایتەختەوە و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆری لێكەوتوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی كەرتی تەندروستی مەغرب، 21 كەس بەهۆی لافاوەكەوە گیانیان لەدەست داوە و، 32 كەسیش برینداربوون.
هەروەها ئەوەش راگەیەنراوە، 70 ماڵ لە ناوچەكە ژێر ئاو کەوتوون و دەیان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش ئاو بردوونی و دیار نەماون، لەگەڵئەوەشدا زیانێكی زۆر بەر شەقام و باخچە و شوێنە گشتییەكانی ناوچەكە گەیشتووە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەكە دەڵێن، باران بارینی ئەمجارە دوای حەوت ساڵ لە وشكە ساڵی بووە لە ناوچەكەدا، كە بووەتە هۆی وشكبوونی بەنداو و پۆند و گۆماوەكانی ناوچەكە.
لەگەڵ ئەوەشدا كەشناسی ناوچەكە دەڵێن، پێشبینی باران بارینی بەخوڕ لە ئەمڕۆ بەدواوە دەكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە