3 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
لە ڕووداوەكەی ئوسترالیا 16 كەس كوژران و مسوڵمانێكیش وەك رزگاركەر ناوی دەهێنرێت
پەیام
ئاژانسی هەواڵی ئوسترالیا بڵاوی كردەوە، ئەوانەی لە كەناراوەكانی سیدنی تەقەیان كرد، دوو كەس بوون، ژمارەی كوژراوانیش بۆ 16 كەس بەرز بووەتەوە كە یەكێكیان تەقەكەرەكانە، یەکێک لە تەقەکەرەکانیش لەلایەن موسوڵمانێکەوە چەکەکەى لێ سەندراوە.
بەپێی میدیای فەرمیی ئوسترالیا، تەقەكەرەكان كوڕ و باوكێكی پاكستانی بوون و باوكەكە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی هەبووە، لە ماڵیشیاندا دەستگیراوە بەسەر شەش جۆر چەكدا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە، 16 كەس لە هێرشەكەدا كوژران كە یەكێكیان باوكە تەقەكەرەكەیە و، هەروەها 40 كەسیش برینداربوون كە یەكێكیان كوڕە تەقەكەرەكەیە و بە برینداری دەستگیركراوە.
بەپێی ئەوەی بڵاو كراوەتەوە، تەقەكەرەكان بۆ ماوەی 35 خولەك تەقەیان لە ئاهەنگێكی جووەكانی ئوستورالیا كردووە، دواتر باوكە تەقەكەرەكە لەلایەن پۆلیسەوە كوژراوە، هەروەها هاووڵاتییەكی مسوڵمان بەناوی ئەحمەد ئەحمەدی، دەستی بە تەقەكەرەكەی دیكە گەیشتووە و چەكەكەی لێ سەندووە.
وەزارەتی تەندروستی ئوسترالیا رایگەیاندووە، رزگاركەرە مسوڵمانەكە بریندار بووە و ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكیدایە، لەلایەن هاووڵاتیانی ئوسترالیاشەوە كەمپینێكی پارەكۆكردنەوەی بۆ ڕێكخراوە و تاكو ئێستا 340 هەزار دۆلاری بۆ كۆكراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە