2 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
ههرێمی كوردستان و قهتهر: میلیشیاكان مهترسین و پێویسته كۆنتڕۆڵ بكرێن
پهیام
قەتەر هۆشداری دەداتە ئێران لە هێرشکردنە سەر ژێرخانە هەستیارەکان و، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەش لەگەڵ ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان جەخت لە پاراستنی ئاسایشی وزە و چارەسەری ئاشتییانەی ململانێکان دەکاتەوە.
لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکاندا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە پێگەیشتووە بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتە مەترسیدارەکانی گرژییەکانی ناوچەکە. لەو پەیوەندییەدا، سەرۆکوەزیرانی قەتەر بە توندی هۆشداریی دا لە هەر لێدان و بەئامانجگرتنێکی ژێرخانە گرینگهکانی پەیوەست بە ئاو، خۆراک و دامەزراوەکانی وزە؛ هاوکات جەختی لە پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئێران بۆ سەر قەتەر و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە کردەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیری نێودەوڵەتی.
لە لایەکی دیکەوە و لە پەیوەندییەکی هاوشێوەدا لەگەڵ مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرۆکوەزیرانی قەتەر دووپاتی کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن. ئەم جوڵە دیپلۆماسییانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی ئاڵۆزی بووەتەوه.
لە بەشێکی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بە "تووندی" سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەر. هەروەها نیگەرانییەکی قووڵیان بەرامبەر پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و جەختیان لە پێویستیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
مەسرور بارزانی و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە "میلیشیا و گرووپە لەیاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین" و پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵبگرێت و کۆنترۆڵیان بکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە