2 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئەو هۆڵە وەرزشیەی کوژرانی ٢١ گەنجی لێکەوتەوە، تاوانی جەنگە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی رایگهیاند، ئەو هێرشەی ئەمریکای کە لە ٢٨ی شوباتدا لە شاری لامەرد هۆڵێکی وەرزشیی کردە ئامانج و، بووە هۆی کوژرانی ٢١ گەنج بە تاوانی جەنگ ناوزەند کرد.
بەقائی ڕایگەیاند: "لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦دا، مووشەکی نوێی (PrSM)ی دروستکراوی ئەمریکا کە بۆ یەکەمجار لە جەنگدا بەکار هێنرا، هۆڵێکی وەرزشیی قەرەباڵغ و پڕ لە گەنجی بێتاوانی لە شاری لامەرد لە پارێزگای فارس کردە ئامانج".
وتیشی: "لە هێرشەکەدا ٢١ کچ و کوڕی گەنج گیانیان لەدەست دا. مووشەکەکە لەسەر ئامانجەکەی دەتەقێتەوە و بە بڵاوکردنەوەی هەزاران پارچەی کوشندە، زیانی مرۆیی دەگەیەنێتە بەرزترین ئاست. ئەمە تاوانێکی جەنگی ئاست نزمە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە