2 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
ماکرۆن: جهنگ چارهسهری پرسی ئهتۆمی ئێران ناكات
ئیمانوێل ماکرۆن دووپاتی دەکاتەوە کە بژاردەی سەربازی چارەسەری پرسی ئەتۆمی ئێران ناکات و، وهەروەها گومانەکانی تڕەمپ دەربارەی پابەندییەکانی بەرامبەر ناتۆ بە مەترسی بۆ سەر هاوپەیمانییەکە دەزانێت.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە هەڵگیرسانی هەر جەنگێک ناتوانێت چارەسەرێکی هەمیشەیی و بنەڕەتی بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەستەبەر بکات. ماکرۆن ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجامدانی هەر پرۆسەیەکی سەربازی بە مەبەستی ڕزگارکردنی گەرووی هورمز کارێکی نالۆژیکی و ناواقیعییە، لە هەمان کاتدا جەختی کردەوە کە فەرەنسا بەشێک نییە لەو بڕیارە توندانەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەکی تاکلایەنانە دژی تاران گرتوویانەتە بەر.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی فەرەنسا نیگەرانییەکانی خۆی بەرامبەر سیاسەتەکانی دۆناڵد تڕەمپ نیشاندا و ئاماژەی بەوە کرد کە ههڵوێستهكانی واشنتۆن، کارەکانی هاوپەیمانی ناتۆ پەکدەخات.
ماکرۆن پێی وایە ئەم جۆرە لە مامەڵەکردن و بڕیارە تاکڕەوانە نەک تەنها سەقامگیری نێودەوڵەتی دەخەنە مەترسییەوە، بەڵکو دەبنە هۆی لاوازکردنی بنەماکانی کاری هاوبەش لەناو ڕێکخراوی باکووری ئەتڵەسی ((NATO)) دا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە