2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. فۆڕمێك بۆ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كان بڵاو كرایه‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق فۆڕمێكی ئه‌لكترۆنی خسته به‌رده‌ست ده‌رچوانی به‌شه پزشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌رچوانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند "به‌فه‌رمانی ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی، فه‌رمانگه‌ی پلاندانان و په‌ره‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان داوا له ده‌رچووانی كۆلێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی عێراق (پزیشكی ددان، ده‌رمانسازی، كۆلێژه ته‌كنیكییه‌كان) و په‌یمانگه پزیشكی و ته‌ندروستی و ته‌كنیكییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) ده‌كات كه ئاره‌زووی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به دامه‌زراندنیان هه‌یه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، به‌پێی یاسای پله‌به‌ندی پزیشكی ژماره 6ـی ساڵی 2000".
له راگه‌یندراوێكدا هاتووه "سه‌یركردن و ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنه‌كان دوای په‌سه‌ندكردنی خشته‌كانی بودجه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و به‌پێی پێداویستیی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌بێت، ده‌شڵێت: فۆڕمه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێكی ته‌واو كراوه ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه له به‌رواری ڕاگه‌یاندنه‌وه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە