1 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

پەیام

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، واشنتن و تاران زۆر لە واژۆكردنی ڕێككەوتن نزیك بوونەتەوە، بەڵام مەرجی قورسی بۆ پەكخستنی بەرنامە ئەتۆمییەكەیان داناوە و  پارە بلۆككراوەكانیان بۆ ئازاد ناكات.

ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "ئێن بی سی نیوز" ئاشكرای كرد، كە ئێران دانی بەوەدا ناوە نابێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، بەڵام دەبێت خاڵێك زیاد بكات كە نەتوانێت لە ڕێككەوتنەكە خۆی بدزێتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی ئەگەر ڕێككەوتنەكە واژۆ بكرێت، پێكەوە كار دەكەن بۆ لەناوبردنی تەواوی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران، جەختیشی كردەوە، هێزەكانیان لە ناوچەكەدا دەمێننەوە تا دەگەن بە چارەسەریی كۆتایی و هۆشداری دا ئەگەر تاران مەرجەكان قبوڵ نەكات، سوپای ئەمریكا زیاتر هێزەكانی ئێران لاواز دەكات تا بە ئاسانی دەست بەسەر یۆرانیۆمەكەیدا بگرن.

هاوكات تڕەمپ ڕەتیكردەوە هیچ سزایەك یان سەرمایە بلۆككراو ئازاد بكات و ڕایگەیاند، ئەم پرسە لە قۆناغی داهاتوودا هەڵدەسەنگێندرێت، چونكە تاران پێویستی بە كات و گۆڕانكاریی ڕیشەیی هەیە لە شێوازی مامەڵەی بەرانبەر واشنتن.

هەروەها وتیشی لەگەڵ ئەوەدا نییە بۆ ڕێككەوتنێكی كورتخایەن لەگەڵ ئێران دۆسیەی لوبنان تێكەڵ بە گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ ئێران نزیكین لە ڕێككەوتن بەڵام پارە بلۆكراوەكانیان ئازاد ناكەم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەلبانیا.. ناڕەزایەتییەكان لە دژی پڕۆژە گەشتیارییەكەی کچەکەى ترەمپ بەردەوامە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان دوو نامه‌ی له‌باره‌ی دانووستانه‌كانه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئێران كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

سەرەتا