2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور دەركرا
پەیام
بە تۆمەتى "خیانەتی گەورە"، دادگای کۆریای باشوور سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ یون سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی وڵات دەركرد.
دادگای ناوچەی سیئۆلی ناوەندی، سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەر یون سوک یۆل، سەپاند، دوای ئەوەی بە "خیانەتی گەورە" تاوانبار کرا، ئەم حوکمە قورسەش دوای ئەوە هات کە سەرۆکی پێشوو بە تەواوی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون بەسەریدا ساغبووەتەوە، ئەمەش بووەتەوە هۆى ئەوەى مەیدانی سیاسی ئەو وڵاتەی بهەژێنێت.
بەپێی بەڵگەکانی داواکاری گشتی، یون لە تشرینی یەکەمی 2024دا فەرمانی ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ناو خاکی کۆریای باکوور دەرکردووە. ئامانج لەم کارە ئیستفزاکردنی سەربازیی پیۆنگ یانگ و دروستکردنی قەیرانێکی ئەمنی ساختە بووە، تاوەکو وەک پێشەکییەک و پاساوێک بەکاریبهێنێت بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە کانونی یەکەمی هەمان ساڵدا.
هۆکاری دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە مانگى 12ى 2024ـدا، بە شێوەیەکی کتوپڕ "حوکمی سەربازی" لە وڵاتدا ڕاگەیاند و هەوڵی دا پەرلەمان و چالاکییە سیاسییەکان ڕابگرێت. ئەم هەنگاوەش بە "کودەتا دژی دەستور" و "یاخیبون" لەقەڵەم درا، کە دوای شکستهێنانی بڕیارەکەی و سەندنەوەی متمانە لێی لەلایەن پەرلەمانەوە، بە تۆمەتی خەیانەتی گەورە دەستگیرکرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە