1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان: شهوی ڕابردوو سهرهڕای هێرشهكان؛ دانوستانهكان بهردهوامبوون
پهیام
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ قەتەر بۆ نێوەندگیری نێوان واشنتن و تاران پشتڕاستکردەوە، هاوکات سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بە بەردەوامیی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکەن سەرەڕای ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ئەم دواییەیان.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر بەردەوامە لە کۆششە دیپلۆماسییەکانی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا.
وتەبێژەکە جەختی لەوەش کردەوە کە کەناڵە دیپلۆماسییەکانی پەیوەندی نێوان واشنتن و تاران لە ڕێگەی ئیسلامئابادەوە هەمیشە کراوە بوون و لە ئێستاشدا بە کراوەیی ماونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاویکردەوە کە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هێشتا بەردەوامن و لەسەر ڕێڕەوی خۆیانن.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دانوستانەکان بە درێژایی شەو بەڕێوەچوون و سەرەڕای ئاڵوگۆڕی هێرشە سەربازییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەو ماوەیەدا، پرۆسەی گفتوگۆکان نەوەستاون و بەردەوامییان هەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە