16/12/2025 149 جار خوێنراوەتەوە

وادەی یەكەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا

پەیام
سەرۆككۆماری عێراق رۆژی 29 كانوونی یەكەمی 2025ی وەك وادەی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی خوولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریی كرد.

لە مەرسوومێكدا د.عەبدولــلەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق، بانگهێشتی ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كردووە بۆ ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنەكە لە 29 كانوونی یەكەمی 2025، بە جۆرێك لە لایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەكەوە سەرۆكایەتی بكرێت.
ڕاشیگەیاندووە: ئەم مەرسوومە لە ڕۆژی دەرچوونی و دوای بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی فەڕمی (وەقائیعی عێراقی)، دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ڕۆژی 14ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی عێراقی پەسەند كرد و دواتر ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی كۆماری كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی نێوان عێراق و ئه‌مریكا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و له‌ بەسرە دەگاتە ٤٧ پلە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیاله‌.. به‌پرسێك به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل ده‌ستگیر كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌لی زه‌یدی: عێراق به‌دوور ده‌بێت له‌ ململانێ هه‌رێمییه‌كان

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فالح ساری: شایستە داراییەكانی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق خەرج دەكەین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی لە جێی سوودانى بوو بە پەرلەمانتار لە دۆسیەی گەندەڵی تێوە گلاوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    زیقار.. پاسێكى زیارەتكاران وەرگەڕا و بە تەواوی سووتا و دەیان قوربانى لێکەوتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. سەرلەنوێ پێشنیازی بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ دەكات

سەرەتا