6 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
له‌نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا؛ عێراق له وه‌چه‌خستنه‌وه‌دا له ڕیزبه‌ندی سێیه‌مه
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی، عێراق له ڕووی وه‌چه‌خستنه‌وه و منداڵبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له پله‌ی سێیه‌مدایه.
پێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به ڕێژه‌ی دانیشتووان، ئامارێكی نوێی وه‌چه‌خستنه‌وه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌مساڵ خستووه‌ته ڕوو. به‌پێی ئاماره‌كه له میسڕ دوو ملیۆن و 450 هه‌زار منداڵ له‌دایك بووه و له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، له یه‌مه‌نیش ملیۆنێك و 400 هه‌زار منداڵ له‌دایكبوون و پله‌ی دووه‌می گرتووه، عێراقیش به له‌دایكبوونی ملیۆنێك و نزیكه‌ی 200 هه‌زار منداڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
به‌پێی ئاماره‌كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی جه‌زائیر، مه‌غریب، سووریا و سعودییه و ئه‌رده‌ن له دوای عێراقه‌وه‌ن بۆ ڕێژه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه.
هاوكات به‌شێك له ولاتانی كه‌نداو له ڕیزبه‌ندی دواوه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه‌ن له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، به‌جۆرێك له ماوه‌ی ساڵێكدا له كوه‌یت ته‌نیا 48 هه‌زار منداڵ و له قه‌ته‌ر ته‌نیا 29 هه‌زار منداڵ و له به‌حره‌ین ته‌نیا 10 هه‌زار منداڵ له‌دایك بوون.
عێراق یه‌كێكه له گه‌نجترین وڵاتانی جیهان و نزیكه‌ی له‌سه‌دا 60 ی دانیشتووانه‌كه‌ی ته‌مه‌نیان له خوار 25 ساڵه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به هۆكارێكی سه‌ره‌كیی به‌رزی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری و وه‌چه‌خستنه‌وه‌یه، به ڕادده‌یه‌ك ساڵانه نزیكه‌ی دانیشتووانی وڵاتێكی وه‌ك به‌حره‌یان یان قه‌ته‌ر بۆ ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق زیاد ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە