2 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. ئاگرێک كارەباى لە سان فرانسیسكۆ بڕى و ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەكان و كارەباییەكانی پەكخست

پەیام 

پچڕانی تەزووی كارەبا بەهۆى ئاگرێکەوە لە بەشێكی زۆری شاری سان فڕانسیسكۆی ئەمریكا بووە هۆی پەككەوتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ شۆفێرن و ئەو ئۆتۆمبێلانەش كارەبایین، ئەوەش گرفتێكی گەورەی لە شارەكەدا دروستكرد.

كۆمپانیای "وایمۆ"  كە پێشەنگی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێرە، بەهۆی پچڕانی كارەبا و تێكچوونی سیستەمی ترافیك لایتەكان لە شاری سان فڕانسیسكۆی ویلایەتی كالیفۆڕنیا، سەرجەم كارەكانی لە شارەكەدا بە شێوەیەكی كاتی ڕاگرت.

هاوكات، شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانیش تووشی گەورەترین ئاستەنگ بوون، بەو پێیەی وێستگەكانی شەحنكردنەوە بە تەواوی لە كاركەوتن، لە كاتێكدا وێستگەكانی بەنزین لە بەرانبەریاندا بە ئاسایی كاریان دەكرد، ئەمەش وای كرد ڕاوەستانی گەشتكردن بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە ناو شاردا ئاستەنگی گەورە دروست بكات.
لەوبارەوە سەرۆكی شارەوانی سان فرانسیسكۆ ڕایگەیاند: هۆكاری ئەم دۆخە ئاگركەوتنەوەیەك بووە لە وێستگەیەكی كارەبا، كە بەهۆیەوە 130 هەزار كەس بێ كارەبا بوون.

ئەم قەیرانە كە هاوكات بوو لەگەڵ وەرزی كڕینی پێش بۆنەی كریسمس، دۆخەكە كاریگەرییەكی گەورەیشی كردە سەر بازاڕ و فرۆشگەكان و بەهۆی تاریكی و تەمێكی چڕەوە جوڵەی بازرگانی لە شارەكەدا بەتەواوی سست كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    جێگری ترەمپ: یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین

  • 58 خولەک پێش ئێستا

    فەنزوێلا: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکمان لەلایەن ئەمریکاوە دزییەكی ئاشكرایە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی بخاتەوە كار

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. ئاگرێک كارەباى لە سان فرانسیسكۆ بڕى و ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەكان و كارەباییەكانی پەكخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و سیستمی دەسەڵاتەکەی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ سوود وەرگرتن لە سامانی ڕووسیا، 105 ملیار دۆلار قەرز بە ئۆكرانیا دەدرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پووتین: تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆم ئامادەی كۆتاییهێنانم بە جەنگی ئۆكرانیا

سەرەتا