2 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
فەنزوێلا: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکمان لەلایەن ئەمریکاوە دزییەكی ئاشكرایە
پەیام
هێزی دەریایی ئەمریكا لە كەناراوەكانی فەنزوێلا دەستی بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری ئەو وڵاتە گرت و فەنزوێلاش بە دزییەكی ئاشكرا ناوی دەبات.
كریستی نۆیم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكــا، ڕایگەیاند، هێزەكانی پاسەوانی دەریایی ئەمریكا لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا كە لە كەناراوەكانی ڤێنزوێلا ئەنجامیانداوە، دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگر داگرتووە.
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكــا راشیگەیاندووە، ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرەی كە دەستی بەسەردا گیراوە، سزاكانی ئەمریكا دەیگرێتەوە و هەروەها ئەو بڕەی نەوتەی كە دەستی بەسەرداگیراوە، بۆ پارەداركردنی "تیرۆریستانی ماددە هۆشبەر" بەكاردەهێنراوە.
هەر لەوبارەیەوە وەزیری جەنگی ئەمریكا، پیت هێگسیت لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نووسیوویەتی: "گەمارۆدانی كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی سزادراو كە بەرەو ڤێنزوێلا دەڕۆن، بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی ڕژێمی نیكۆڵاس مادورۆ هەموو ئەو سەروەت و سامانانەی ئەمریكا كە تاڵانی كردووە، دەگەڕێنێتەوە".
لە بەرامبەردا نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی فەنزوێلا هەوڵەكانی ئەمریكای بە دزییەكی ئاشكرا ناوبرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە