2 کاتژمێر پێش ئێستا 92 جار خوێنراوەتەوە

جێگری ترەمپ: یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین

پەیام 

ئەمریكا و ئۆكرانیا ئەنجامی دانوستانەكانیان بە بەرهەمدار و بونیادنەر ناو دەبەن، جێگرەكەی ترەمپیش دەڵێت: بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین.

لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا و رۆستەم عومەرۆڤ، گەورەی دانوستانكارانی ئۆكرانیا بڵاویان كردووەتەوە، دانوستانی واشنتۆن و كیێڤ بە بەشداریی هاوپەیمانە ئەورووپییەاكنیان كە لە ویلایەتی فلۆریدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوە چوو، بەرهەمدار و بونیادنەر بوو.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە ئۆكرانیا پابەندە بە بەدیهێنانی ئاشتییەكی دادگەرانە و بەردەوامە.

لە بەرانبەردا كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕووسیا "كرملن" ڕایگەیاند، هیوای زۆریان بە دانوستانەكان نییە، ڕاشیگەیاند: هەر جۆرە دەستكارییەك لەسەر پلانی پێشنیازكراوی ئەمریكا بۆ ئاشتی، قبوڵكراو نییە.

لەلایەكی دیكەوە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا و خانەنشینان و لابردنی باج لەسەر دایك و باوكانمان لەپێش پشتیوانیی دارایی ئۆكرانیاوە دادەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری ترەمپ: یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەنزوێلا: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکمان لەلایەن ئەمریکاوە دزییەكی ئاشكرایە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی بخاتەوە كار

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. ئاگرێک كارەباى لە سان فرانسیسكۆ بڕى و ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەكان و كارەباییەكانی پەكخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و سیستمی دەسەڵاتەکەی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەبێ سوود وەرگرتن لە سامانی ڕووسیا، 105 ملیار دۆلار قەرز بە ئۆكرانیا دەدرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پووتین: تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆم ئامادەی كۆتاییهێنانم بە جەنگی ئۆكرانیا

سەرەتا