2 کاتژمێر پێش ئێستا 67 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و سیستمی دەسەڵاتەکەی

پەیام

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و ئەو سیستمی دەسەڵاتەی لەئێستادا لەو وڵاتە هەیە لای واشنتۆن قبوڵكراو نییە.

ماركۆ ڕوبیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانییدا لە واشنتۆن ڕایگەیاند: ڕەفتارەكانی ڤەنزوێلا وەك هەڕەشەیەكی ڕوونن بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریكا.

ڕۆبیۆ جەختیشی كردەوە لەوەی هەنگاوی بەهێز دەنێن بۆ ڕێگرتن لەو هەڕەشەیە و ئەمریكا سوورە لەسەر گۆڕینی دۆخەكە لە ڤەنزوێلا. 

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا حكومەتی ڤەنزوێلاشی تۆمەتبار كرد بە هاریكاری لەگەڵ ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان كە ئەوەش دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی ئەمریكایە و ڕایگەیاند: ڤەنزوێلا بەشداری لەو چالاكییانە دەكات هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەكەن.

ئەو وتیشی: ئەمریكا حكومەتەكەی ئێستای نیكۆلاس مادورو بە ناشەرعی دادەنێت.

لەبارەی ڕۆڵی ڕوسیا لە ڤەنزوێلا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: پێشبینییمان دەكرد ڕووسیا پشیتوانی بەهێزی تیۆری لە ڤەنزوێلا بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕووسیا لەئێستادا بە جەنگی ئۆكرانیاوە سەرقاڵە.

پێشتر لە دوای دەركردنی فەرمان بۆ دەستبەسەراگرتنی هەموو ئەو كەشتیانەی نەوتی ڤەنزوێلا دەگوازنەوە و سزایان بەسەردا سەپێنراوە، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئەنجامدانی كردەی سەربازیی دژی ڤەنزوێلا بەدوور نازانم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و سیستمی دەسەڵاتەکەی

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ سوود وەرگرتن لە سامانی ڕووسیا، 105 ملیار دۆلار قەرز بە ئۆكرانیا دەدرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پووتین: تەنیا بەپێی مەرجەكانی خۆم ئامادەی كۆتاییهێنانم بە جەنگی ئۆكرانیا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ ڕەتیكردەوە بژاردەی جەنگ دژی ڤەنزوێلا بەلاوە بنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وڵاتانی نێوەندگیر لەبارەی قۆناغی دووەمی ئاگربەستى غـ.ەززەوە لە ئەمریكا كۆدەبنەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ماوەی 11 ساڵدا نزیكەی 80 هەزار كەس لە ڕێگەی كۆچدا گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ سزاكانی یاسای قەیسەری لەسەر سووریا هەڵگرت

سەرەتا