2 کاتژمێر پێش ئێستا
55 جار خوێنراوەتەوە
یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی بخاتەوە كار
پەیام
یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە جیهاندا بخاتەوە كار كە لە ساڵی 2011ـەوە لە كاركردن وەستاوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی یابان بڵاوی كردوەتەوە، كۆمپانیای تۆكیۆ بۆ وزەی كارەبا لە هەوڵدایە وێستگەی ئەتۆمی فۆكۆ شیما بخاتەوە كار كە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمییە لە جیهاندا و لە ساڵی 2011ـەوە لە كاركردن وەستاوە.
بەپێی ئاژانسە فەرمییەكەی یابان، وێستگە ئەتۆمییەكە 220 كیلۆمەتر لە تۆكیۆوە دوورە و 33 ریاكتۆری ئەتۆمی لەخۆ دەگرێت، بەڵام كۆمپانیای تۆكیۆ بۆ وزەی كارەبا دەیەوێت 14 دانەیان بخاتەوە كار، بەڵام هێشتا حكوومەت پەسەندی نەكردووە.
هەروەها دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی یابانی ئەوەی بڵاو كردوەتەوە، یابان دەیەوێت لە سەرەتادا و تا 20ـی مانگی داهاتوو حەوت لە وێستگە ئەتۆمییەكان بخاتەوە كار و حەوتی دیكەشیان لە قۆناغی دووەمدا دەخرێنەوە ئیش، بەڵام هێشتا لە قۆناغی گفتوگۆدایە.
ساڵی 2011 تسۆنامییەك كەناراوەكانی یابانی گرتەوە و بەو هۆیەوە وێستگەی ئەتۆمیی فۆكۆشیما تووشی گەورەترین كارەساتی ئەتۆمیی بوو لە جیهاندا و بەو هۆیەوە نزیكەی 20 هەزار كەس كوژران و كارەساتێكی گەورەی ژینگەیی ئەو وڵاتە و دەورووبەری گرتەوە و بەو هۆیەشەوە وێستگە ئەتۆمییەكە داخرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە