2 کاتژمێر پێش ئێستا
210 جار خوێنراوەتەوە
هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەردا خۆیان یەکلایی کردەوە
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
زۆرینەی هاندەرانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێیانوایە
یاریزانانی تیپەکەیان بەهۆکاری ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزە دەزانن و کەمینەیەکیش
پەنجە بۆ چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەر ڕادەکێشن.
ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە ڕاپرسییەکی لە نێو
100 هاندەری ڕیاڵ مەدرید ئەنجام داوە و ئەنجامی ڕاپرسییەکە لە بەرژوەندی ئالۆنسۆی
ڕاهێنەرە.
ئەنجامەکە بەم شێوەیە بووە، %61ـی هاندەران، پێیان وایە کێشە سەرەکیی ڕیاڵ مەدرید لە یاریزانەکاندایە.
(ئەمە دەریدەخات کە هاندەران لە ئاستی ئەستێرەکانی یانەکە بە گشتی ڕازی نین).
دواتر لە ٪23ـی هاندەران، کێشەکە دەخەنە ئەستۆی کارگێڕی یانەکە
بە(فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبردنەوە) بەهۆی شێوازی گواستنەوەی
یاریزانەکان یان پڕنەکردنەوەی هەندێک شوێنی هەستیاری تیپەکە.
لە کۆتایشدا ٪16ـی هاندەران: پێیان وایە کێشەکە لە خودی چابی
ئالۆنسۆی ڕاهێنەردایە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە