2 کاتژمێر پێش ئێستا 113 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا.. بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە تەقینەوەیەكدا كوژرا

پەیام  

دەسەڵاتدارانی ڕووسیا بڵاویان كردەوە، لە ئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێدا لە ناوەڕاستی مۆسكۆ بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگری كوژراوە.

دەستەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ڕووسیا بڵاوی كردوەتەوە، ئۆتۆمبێلێك لە ناوەڕاستی مۆسكۆ تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا جەنەڕاڵ فانیل سارفارۆڤ، فەرماندەی بەڕێوەبەرایەتی راهێنانەكان لە فەرماندەیی باڵای هێزەكانی ڕووسیا كوژراوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بۆمبێكی چێنراو لكێنراوە بە ئۆتۆمبێلی بەرپرسە باڵاكەی ڕووسیا و بەیانی ئەمڕۆ لە نزیك ماڵی خۆیدا تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا بەرپرسە ڕووسییەكە كوژراوە.

میدیاكانی ڕووسیا ئەوەیان بڵاو كردوەتەوە، هەواڵگری ئۆكرانیا لە كردەكەدا تۆمەتبار كراون و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەش لەسەر ڕووداوەكە پێكهێنراوە.

جەنەڕاڵ فانیل سارفاروف، لە ساڵی 2016ـەوە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی كردە سەربازییەكان بووە لە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا و لە جەنگی ئۆكرانیادا ڕۆڵێكی دیاری هەبووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    یەكێتیی ئەورووپا شەش مانگی دیكە سزا سەپێنراوەكانی سەر ڕووسیای درێژكردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا.. بەرپرسێكی باڵای سەربازی لە تەقینەوەیەكدا كوژرا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری ترەمپ: یارمەتیدانی بەساڵاچووانی ئەمریكا لەپێشترن لەوەی پارە بۆ ئۆكرانیا بنێرین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەنزوێلا: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکمان لەلایەن ئەمریکاوە دزییەكی ئاشكرایە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    یابان دەیەوێت گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی بخاتەوە كار

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. ئاگرێک كارەباى لە سان فرانسیسكۆ بڕى و ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەكان و كارەباییەكانی پەكخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: سوورین لەسەر گۆڕینی دۆخی ڤەنزوێلا و سیستمی دەسەڵاتەکەی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕووداوەكەی زانكۆی براون، ئەمریكا بەرنامەی لۆتەریی ڕاگرت

سەرەتا