4 کاتژمێر پێش ئێستا
171 جار خوێنراوەتەوە
بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئـ.یسرائیل، ئێران كەسێكی لەسێدارە دا
پەیام
ئاژانسی هەواڵی میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سزای لە سێدارەدان بەسەر كەسێكدا بە تاوانی سیخوڕی بۆ دەزگای مۆسادی سەر بە قەوارەی زایۆنی جێبەجێ كرا.
بەپێی زانیاریی ئاژانسەكە "لەسێدارەدراوەكە ناوی عەقیل كەشاوەرزە، 27 ساڵە و لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژی قەوارەكە لەگەڵ ئێران، وێنەی پێگە سەربازییە هەستیارەكانی لە شاری ورمییەی ڕۆژهەتی كوردستان گرتووە و لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە زانیاری لە بارەی كۆگایەكەوە پێ داون كە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەك بەكار هێنراوە، دواتریش بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مۆساد كەوتووەتە پەیوەندی".
ئاژنسی میزان باسی لەوەش كردووە "لە كاتی پشكینی ئەو هۆتێلەی كەشاوەرزی تێیدا ماوەتەوە دەست بەسەر كۆمەڵێك بەڵگەنامەدا گیراوە كە پەیوەنددار بوون بە مۆسادەوە، لە نێویاندا تیانووسێكی كۆدكراو كە ناونیشانی هەندێك لە دامەزراوە ئەمنییەكانی تێدا بووە، لە مۆبایلەكەیشیدا كورتەنامەیەك بەدی كراوە كە لە ژمارەیەكی قەوارەی زایۆنییەوە لەژێر ناوی "ئوشر" پێی گەیشتووە".
لە میانی جەنگی 12 ڕۆژە و دواتریش، حكومەتی ئێران ژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەستگیر كرد كە هەندێكیان خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتی دیكەیش بوون و پەڕلەمانی یاسایەكی نوێی بۆ توندكردنەوەی سزاكان، لە نێویاندا سزای سیخوڕانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی دەركرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە