1 کاتژمێر پێش ئێستا 19 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

پەیام

سەرۆككۆماری سووریا دان بە خاوبەڕێوەچوونی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ هەسەدە دەنێت، بەڵام دەشڵێت: متمانەمان سەركەوتنی هەیە.

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرەی قەتەری، ئەحمەد شەرع سەرۆككۆماری سووریا ئاشكرای كرد "سەرەڕای بوونی سستی لە جێبەجێكردنی پڕۆسەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە، بەڵام متمانەی تەواوی بە سەرخستنی ئەو پڕۆسەیە هەیە".
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد "بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی بێسەروشوێنبووان لیژنەیەكی تایبەت بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان پێك هێنراوە و بڕیارە كارەكانی دەست پێبكات".
 
سەبارەت بە دۆسیەی عێراق، سەرۆككۆماری سووریا جەختی كردەوە كە پەیوەندییەكانی سووریا و عێراق لە گەشەكردنی بەردەوامدان تاوەكو ئاڕاستەی هاوكارییەكان بەرەو ئاستێكی ستراتیژیی بەرزتر بچێت بۆ ئەمەش چەند هەنگاوێك گیراوەتە بەر. 

لەسەر ئاستی دەرەكییش، ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند: هەوڵ بۆ واژووكردنی ڕێككەوتنێكی ئەمنی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەین بە مەرجی پاراستنی مافی سووریا لە جۆلانی داگیركراو، تاوەكو ببێتە بنەمایەك بۆ ئاشتییەكی گشتگیر.
 
ناوبراو دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی خۆی لە پێكدادانی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل بەدوور دەگرێت و پێی وانییە لە بەرژەوەندییدا بێت، وتیشی: دیمەشق دەیەوێت لە ڕێگەی ڕێكخستنی ئەمنییەوە دەروازە بۆ چارەسەری سیاسیی فراوانتر بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ به‌رهه‌مدار بوون

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئێران تاكە لایەنی بەرپرسە لە دیاریكردنی ڕێڕەوی گەرووی هورمز

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل بەردەوامە لە كۆمەڵكوژیی لە غـ.ەززە و ئامارى قوربانییان 73 هەزار شەهیدی تێپەڕاند

سەرەتا