1 کاتژمێر پێش ئێستا 98 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

پەیام

عێراق 2 بڕیاری لەبارەی پرسی ئاو و هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەیەكی جێگرەوە جگە لە گەرووی هورمز، دەركرد و لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئێوارەی دوێنێ شەممەدا بڕیاری چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەیی لەگەڵ توركیا لەبارەی ئاو دا.

هەر لەو میانەیەدا و بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە دوابەدوای كۆبوونەوەكە بڵاو كرایەوە "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا ڕێوشوێنی پارەداركردنی پڕۆژەكانی تایبەت بەو ڕێككەوتنە لەگەڵ توركیا، لە یەكی مانگی ئەیلولی ئەمساڵەوە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە".

هاوكات، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆكی جێبەجێكردنی كۆمپانیای نەوتی بەسڕەی ڕاسپارد كە یاداشتی لێكتێگەیشتن تایبەت بە ڕاكێشانی بۆری نەوتی عێراق بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست بە مەبەستی  گەیاندنی بازاڕەكانی جیهان لەنێوان هەر دوو وەزارەتی نەوتی عێراق و سووریا واژوو بكات.

ئەمەو دوێنێ وەزیری نەوتی عێراق لە كۆبوونەوەی شانەی قەیرانەكاندا داوای زیادكردنی ڕێگەی جێگرەوە بۆ هەناردە و زیادكردنی بڕی هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی كرد تا لەم دۆخە هەڵاوێرەدا پشتیوانییەكی دارایی زیاتر بۆ دارایی وڵات زیاد بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

سەرەتا