2 کاتژمێر پێش ئێستا 110 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

پەیام

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایدەگەیەنێت كە هێرشەكانیان بووەتە هۆی وێرانكردنی تەواوەتی ژێرخانی سوپای ئەمریكا لە شاری هەولێر.

محەمەد ئەكرەمی نیا وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشە وردەكانی سوپا و سوپای پاسداران، زیانی توندیان بە بنكە و ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەكە گەیاندووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد "هێرشی ئاسمانی بۆ سەر كووەیت، قەتەر و هەولێر لە ڕێی درۆن و مووشەكەوە توانیویانە ئاڕاستەی ستراتیژییەتی واشنتن بگۆڕن و پەك بخەن".
 
بەپێی وتەی ئەم بەرپرسە سەربازییەی ئێران، زۆربەی بنكە ئەمریكییەكان ئێستا توانای جێبەجێكردنی ئەركەكانی پێشوویان نەماوە، بەتایبەتی لە شاری هەولێر كە ژێرخانی ئەمریكا تێیدا نزیكەی بە تەواوی تێك شكێنراوە.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران وتیشی: ئەو گرووپە ئۆپۆزسیۆنانەی لە هەولێر نیشتەجێن و بە دانپێدانی سەرۆكی ئەمریكا بڕێكی زۆر چەكیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی زەمینی دژی تاران بۆ دابین كرابوون، ئێستا بە تەواوی لە كار كەوتوون.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران ڕایشیگەیاند: هێرشە ئاسمانییەكان پێگە و پێكهاتەی ڕێكخراوەیی ئەو هێزانە كە بە "دژە شۆڕش" وەسفی كردن، كردووەتە ئامانج و زیانی گەورەی بە ژێرخانیان گەیاندووە.

لە نوێترین پێشهاتیشدا، سوپای ئێران ڕاگرتنی هێرشەكانی ڕاگەیاند دوای ئەوەی ئەمریكا هێرشەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە ڕاگرت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ به‌رهه‌مدار بوون

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: ئێران تاكە لایەنی بەرپرسە لە دیاریكردنی ڕێڕەوی گەرووی هورمز

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئـیسرائیل بەردەوامە لە كۆمەڵكوژیی لە غـ.ەززە و ئامارى قوربانییان 73 هەزار شەهیدی تێپەڕاند

سەرەتا