2 کاتژمێر پێش ئێستا 112 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هەڵمەتێكی بەرفراوانی پیتاندنی هەورەكانی دەستپێكردووە

پەیام 

ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشكەساڵی هەڵمەتێكی بەرفراوانی پیتاندنی هەورەكانی دەستپێكردووە.

لە جەرگەی یەكێك لە توندترین شەپۆلەكانی وشكەساڵی كە زۆربەی بەنداوەكانی ئێرانی گەیاندووەتە ئاستی مەترسی، هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران بە فەرمی هاتووەتە مەیدانی بەڕێوەبردنی قەیرانە ژینگەییەكانی وڵاتەكە. 

ئەم هێزە لە ڕێگەی تەكنۆلۆژیای پیتاندنی هەورەكانەوە هەڵمەتێكی نیشتمانیی بەرفراوانی بۆ بووژانەوەی سەرچاوە ئاوییەكان دەستپێكردووە، كە وەك وەرچەرخانێكی گرنگ لە بەكارهێنانی توانای سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی دەبینرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەكان، ئەم پڕۆژە ستراتیژییە تا كۆتایی مانگی حوزەیرانی 2026 بەردەوام دەبێت و بە شێوەیەكی چڕ جەخت لەسەر ئەو ناوچانە دەكاتەوە كە زۆرترین كێشەی كەمئاوییان هەیە؛ لەوانە دەڤەری دەریاچەی ورمێ، پارێزگای یەزد، و ناوچەكانی تاران، ئەلبورز و قەزوین. 

گەشتە ئاسمانییە پسپۆڕییەكان ئامانجیانە ئاستی بارانبارین لەم ناوچانەدا بە ڕێژەی 18 بۆ 25 لەسەد زیاد بكەن.

سەرەڕای ئەم هەوڵە تەكنیكییانە، شارەزایانی بواری ژینگە جەخت دەكەنەوە كە پیتاندنی هەورەكان تەنیا ئامرازێكی یارمەتیدەرە و ناتوانێت بە تەنیا قەیرانی قووڵی ئاوی ئێران چارەسەر بكات.

ئەوان پێیانوایە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە، جیا لە تەكنۆلۆژیا، پێویستی بە ستراتیژیەتێكی گشتگیر و گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەكانی ئێران دا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی بە سڕینەوەی چوار سفرەوە پێشكەشكرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هەڵمەتێكی بەرفراوانی پیتاندنی هەورەكانی دەستپێكردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان فشار ده‌كه‌ن پێشێلكارییه‌كان ڕابگیردرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو فشار ده‌كات هێڵی زه‌رد وه‌ك سنووری نوێ بناسرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌ و زستانیش دۆخه‌كه‌ی سه‌ختتر كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ سوپا سالاری لیبیای تیابووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. شه‌ڕ وه‌ستاو دانووستان ده‌ستی پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌سه‌ده‌: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دیمه‌شقه‌وه‌ بۆردومانی ناوچه‌ كوردییه‌كان كراوه‌

سەرەتا