3 کاتژمێر پێش ئێستا
96 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی حـ.ەمـ.مـ.اس لە بەغداد دۆخی غــ.ەززەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێكرد
پەیام
بزوتنەوەی حەماس ئاشكرایكرد، شاندێكیان سەردانی بەغدای كردووە و لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتی و بەرپرسانی ئەم وڵاتە كۆمەڵێك دۆسیەیان تاوتوێ كردووە.
بزووتنەوەی حەماس لەڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاندووە، شاندەكەیان بە سەرۆكایەتی ئوسامە حەمدان و ئەندامێتی تاهیر نوونو، زنجیرەیەك دیداریان لەگەڵ قەوارە و كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق لە بەغداد ئەنجامداوە، لەو كۆبوونەوانەدا بە وردی باس لە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست و دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەكان لە ئاستی ناوچەكە و جیهاندا كراوە.
شاندەكە ئاماژەیان بە قووڵیی پەیوەندییە مێژووییەكانیان لەگەڵ هەموو پێكهاتە سیاسی و حزبییەكانی عێراق كرد و ستایشی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقیان كرد بەرامبەر بە دۆزی فەڵەستین.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە شاندەكە وێنەیەكی ڕوونیان لەسەر دۆخی سەختی مرۆیی لە كەرتی غەززە و ئەو تاوانانەی لە كەناری ڕۆژئاوا و قودس ئەنجام دەدرێن، لەگەڵ بارودۆخی دیلەكان خستە ڕوو، حەماس جەختی لە پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان كردەوە بۆ كۆتاییهێنان بە دەستدرێژییە بەردەوامەكان و پشتیوانیكردنی خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین تا ئەو كاتەی دەگەن بە مافە تەواوەكانیان و دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختیی قودس دادەمەزرێنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە