2 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی بە سڕینەوەی چوار سفرەوە پێشكەشكرد

پەیام 

سەرۆككۆماری ئێران یەكەم پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی نوێی وڵاتەكەی، دوای سڕینەوەی چوار سفری سەر دراوەكەی ئاراستەی پەرلەمان كرد..

مەسعود پزیكشیان سەرۆکكۆماری ئێران پڕۆژە یاسای نوێی ساڵی داهاتووى پێشكەش بە ئەنجومەن كرد كە لە مانگی ئازاری 2026 دەستپێدەكات وەك سەرەتای ساڵ لە ئێران، پڕۆژەكە بە مێژوویی دادەنرێت چونكە یەكەمین بودجەی فەرمییە بە دراوی "ڕیاڵی نوێ" و دوای لادانی چوار سفر لە دراوی نیشتمانی نووسراوەتەوە. 
پزیشكیان لە كاتی پێشكەشكردنی بودجەكەدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، كە حكومەتەكەی سیاسەتی "دەستپێوەگرتن" پەیڕەو دەكات، بەڵام هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە، كە هاووڵاتییان بتوانن لانی كەمی پێداویستییەكانی ژیانیان لە ناو جەرگەی هەڵئاوسانی بەرزدا دابین بكەن.

سەبارەت بە پشتیوانییە داراییەكان، پڕۆژەكە پێشنیازی كردووە مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، سەربازان و سوودمەندانی هاوكارییە كۆمەڵایەتییەكان بە ڕێژەی سەدا 20 زیاد بكرێت، بۆ ئەم مەبەستە و بۆ قەرەبووكردنەوەی هێزی كڕینی مووچەخۆران، بڕی 100 ملیار تمەن كە دەكاتە نزیكەی 770 هەزار دۆلار تەرخان كراوە، ئەمەش نیشانەی هەوڵی حكومەتە بۆ ڕێگریكردن لە داڕمانی زیاتری باری دارایی كارمەندانی دەوڵەت لە سایەی بەردەوامیی قەیرانی هەڵئاوساندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان پڕۆژەیاسای بودجەی 2026ی بە سڕینەوەی چوار سفرەوە پێشكەشكرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هەڵمەتێكی بەرفراوانی پیتاندنی هەورەكانی دەستپێكردووە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایه‌نه‌ فه‌له‌ستینییه‌كان فشار ده‌كه‌ن پێشێلكارییه‌كان ڕابگیردرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌نیاهوو فشار ده‌كات هێڵی زه‌رد وه‌ك سنووری نوێ بناسرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆردومان و گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌ و زستانیش دۆخه‌كه‌ی سه‌ختتر كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا.. ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ سوپا سالاری لیبیای تیابووه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سووریا.. شه‌ڕ وه‌ستاو دانووستان ده‌ستی پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌سه‌ده‌: له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دیمه‌شقه‌وه‌ بۆردومانی ناوچه‌ كوردییه‌كان كراوه‌

سەرەتا