2 کاتژمێر پێش ئێستا 129 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی: هێشتا زووە بۆ قسەكردن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران

پەیام

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆچوونی خۆی لەبارەی كاتی هەڵبژاردنی پاڵێوراوەكەی بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرا كرد، جەختیش دەكاتەوە هێشتا قسە كردن لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە زووە.

مەحمود حەیانی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: قسەكردن لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیرانی نوێ‌ زووە، ماوەی دەستورییش بۆ ئەو بابەتە بەردەستە و هێشتا دوورە پێویست ناكات لە خستنە ڕووی ناوەكان یان یەكلاكردنەوەی ئەو مافە لە كاتی ئێستادا پەلە بكرێت. 

حەیانی ڕوونیشیكردەوە، پڕۆسەی سیاسی بەپێی هەنگاوە دەستورییەكان دەڕوات بەڕێوە، پێش دەستكردنیش بە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیران قەوارە سیاسیەكان كاتێكی بەرفراوانیان لەبەردەستدایە، كاری لەپێشینەی قۆناغی ئێستاش خۆی لە تەواوكردنی مافە دەستورییە سەرەتاییەكاندا دەبینێتەوە. 

حەیانی ڕایشیگەیاند: لەبەرئەوەی دوو وێستگەی بنەڕەتین و بە پێی دەستور دەكەونە پێش ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیران، هەڵبژاردنی كاندیدی سەرۆكوەزیران لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆككۆمار دەبێت. 

حەیانی جەختیشی كردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆحیەتی بەرپرسیارانە و سازان و دوور لە فشاری ڕاگەیاندنەكان و پەلەپەلی سیاسی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە هەڵسوكەوت دەكات، هەر بڕیارێكیش سەبارەت بە كاندیدی داهاتوو، لەسەر بناغەی لێكتێگەیشتنی نیشتمانی و بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات دەبێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی: هێشتا زووە بۆ قسەكردن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تائێستا گرێكوێرەی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتەكەی عێراق نەكراوەتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێكی حـ.ەمـ.مـ.اس لە بەغداد دۆخی غــ.ەززەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێكرد

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی ته‌واوبوونی ساڵی داراییه‌وه‌؛ كاركردن له‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانگه‌كان ڕاده‌گیرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شه‌ش ڕۆژ كات ماوه‌ و هێشتا سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك ڕێكنه‌كه‌وتوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌شێك له‌ گرووپه‌ میلیشیاكانی عێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقی: پێویسته‌ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رپرسێك له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكایه‌

سەرەتا