1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ لەگەڵ خێرا دەستپێکردنى قۆناغی دووەمی ئاگربەستە و ئـ.یسرائیلیش بووەتە بەربەست
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە بە خێراترین كات دەست پێ بكات و قەوارەی زیاۆنیش یاری بەكات دەكات.
كەناڵی 12ی زایۆنی لە زاری بەرپرسانی كۆشكی سپییەوە بڵاویكردووە، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت ڕێككەوتنی ئاگربەستی كەرتی غەززە بە شێوەیەكی خێراتر بەڕێوە بچێت و مانگی داهاتوو ئەنجوومەنی ئاشتی و حكومەتی تەكنۆكرات و هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە كەرتەكە ڕابگەیەنرێت.
كەناڵە زایۆنییەكە لە زاری هەمان ئەو بەرپرسانەوە ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە تیمەكەی دۆناڵد ترەمپ تا دێت زیاتر لە كارەكانی بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەكە بۆ تێكدانی ڕێككەوتنەكە نیگەران دەبن.
ئەوەیش خراوەتەڕوو، یەكێك لە بەرپرسانی ئەمریكا قەوارەی زایۆنی بەوە تۆمەتبار كردووە كە یاری بە كات دەكات و دەیەوێت جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی ئاگربەست دوا بخات و هەندێکجاریش پیێشێلی بەندەكانی دەكات یەكێك بە بەرسەكانی دیكەیش ئەگەری ئەوەی داناوە كە زایۆنییەكان ماوەیەك بێت لە ڕێككەوتنەكە پەشیمان بوبێتنەوە.
هەروەها لە زاری بەرپرسێكی كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردووەتەوە، كە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی غەززە كارێكی قورسە، بەڵام ئیسرائیل لە هەندیک كاتدا قورستری دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە